ئاگادارییەک لە کۆمیسیۆنەوە بۆ لایەنەکان: هەر تێبینییەکتان هەیە سکاڵا تۆمار بکەن
- کوردستان
- 18 تشرینی یەکەم

ئەفسەرێکی پێشمەرگە لەکاتی دەنگدان، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێ، تاوەکو ئێستا پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە، ئەو لایەنانەی ناڕەزاییان لەسەر پرۆسەکە هەیە، دەتوانن سکاڵا تۆماربکەن.
وێنە گەورەکە: لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی ئەمڕۆوە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکردووە و کاتژمێر 06:00ی ئێوارە تەواو دەبێت، چاوەڕێ دەکرێت ڕێژەی بەشداریکردن 95% تێپەڕێنێت.
لێدوانی فەرمی: ئەیسەر یاسین، گوتەبێژی ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی بردنەژوورەوەی مۆبایل لەلایەن دەنگدەران گوتەبێژی کۆمیسیۆن دەڵێت: بەگوێرەی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆن دەنگدەر دەتوانێت مۆبایل لەگەڵ خۆی بباتە وێستگەی دەنگدان، بەڵام نابێت بەکاریبهێنێت.
گۆشەیەکی دیکە: کۆمیسیۆن لایەنەکان ئاگادار دەکاتەوە دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت، دەرگا بەڕوویاندا دەکرێتەوە ئەگەر تێبینییان لەسەر پرۆسەکە لە هەر وێستگە و بنکەیەکی دەنگداندا هەبێت، دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک ئافرەتی پێشمەرگە پێشانگەیەکی وێنەییان بۆ کرایەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- بیروڕا
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دیدو تێڕوانینی مەسرور بارزانی لە ئیدارەدانی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆهدار شێخۆ: بەم نزیکانە 12 هەزار پارچە زەویی دیکە لە زاخۆ دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دادوەر لە سەیركردنی دۆسیەی جووتیارانی سەرگەڕان خۆی لادەدات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە زانكۆلاین كارا دەكرێت