ئامێری سکانکردنی پەنجەمۆر لە دەنگدانی تایبەتدا، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دوو جۆر گرفتی پەنجەمۆری دەنگدەران لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرا دەكات.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی 18-10-2024، دەنگدانی تایبەت لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو كە تایبەت بوو بە هێزە ئەمنییەكان و سبەی یەكشەممە 20-10-2024 دەنگدانی گشتیی لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت.
لێدوانی فەرمی: نەبەرد عومەر، سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە كۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو دەنگدەرانەی كە گرفتی پەنجەمۆریان هەیە بەسەر دوو جۆردا دابەش بوونە، جۆرێكیان ئەوانەن كە پەنجەمۆر لەسەر كارتەكانیان نییە، واتا لەكاتی دەرهێنانی كارتی دەنگدان كێشەی پەنجە مۆریان هەبووە و دەتوان بێ پەنجەمۆر دەنگ بدەن، بەڵام لە هەر بنكەیەك ڕێژەی 5% دیاركراوە و نابێت لەوە زیاتر بێت.
لەلایەكی دیكەوە: بەرپرسەكەی كۆمیسیۆن ئەوەشی خستەڕوو جۆری دووەمی ئەو كەسانەی كە گرفتی پەنجەمۆریان هەیە ئەوانەن كە پەنجەمۆر لەسەر كارتەكەیان هەیە، بەڵام بەهۆی كاركردن یاخود هۆكاری دیكەوە پەنجەمۆریان شێواوە و ئامێرە زیرەكەكانی دەنگدان پەنجەمۆریان ناخوێنێتەوە، ئەوانە دەبێت لەئێستاوە تاوەكو سبەی كە دەنگدانی گشتییە كار لەسەر پەنجەكانیان بكەن و گرنگی پێبدەن بۆ ئەوەی ئامێرەكان بیانخوێنێتەوە.
ئەوەش بزانە: لەڕۆژی دەنگدانی تایبەتدا، لیمۆ لە بنكەكانی دەنگدان دانرابوون بۆ ئەو كەسانەی كە گرفتی پەنجەمۆریان هەیە بۆ ئەوەی پەنجەكانیان بە ئاوی لیمۆ پاكبكەنەوە، زۆرێك لەو كەسانەی ئەو گرفتەیان هەبوو لەو ڕێگەیەوە چارەسەریان كرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 43 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






