
پڕۆسەی دەنگدانی گشتیی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان کۆتاییهات
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر شەش پڕۆسەی دەنگدانی گشتیی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان کۆتاییهات و سەرجەم سندووقەکانی دەنگدان داخران.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر حەوتی بەیانی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی كوردستان دەستیپێکرد، هاوکات بە بڕیاری کۆمیسیۆن كاتژمێر 06:00 ئێوارە پڕۆسەکە کۆتاییهات و ئامێرەکان کوژانەوە و سندوقەکانی دەنگدان داخران.
زانیاریی زیاتر: لە سەرجەم هەرێمی كوردستان هەزار و 191 کاندید كێبڕكێ لەسەر بەدەستهێنانی 100 كورسی دەكەن و لەم ژمارەیەش 832ـیان نێر و 368 مێن.
ژمارەکان وادەڵێن: ژمارەی دەنگدەران و کورسییەکان بەگوێرەی پارێزگاکان بەمجۆرەیە:
- بازنەی سلێمانی: یەک ملیۆن و هەشت هەزار و 412 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، 38 کورسی هەیە، دوو کۆتا و 36 کورسی گشتی.
- بازنەی هەولێر: 993 هەزار و 115 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، 34 کورسی هەیە، دوو کورسی کۆتا و 32 کورسی گشتی.
- بازنەی دهۆک: 682 هەزار و 791 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، 25 کورسی هەیە، کورسییەکی کۆتا و 24 کورسی گشتی.
- بازنەی هەڵەبجە: 59 هەزار و300 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و سێ کورسی گشتی هەیە.
باکگراوند: دوو ڕۆژ لەمەوبەر دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو، 215 ههزار و 960 دهنگدهر مافی دهنگدانیان ههبوو و ڕێژەی بەشداریکردن 97% بوو. بەپێی ئەنجامە بەراییەکان پارتی پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، یەکێتی دووەم و نەوەی نوێ سێیەم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت