
ناوەندێکی دەنگدان لە پارێزگای سلێمانی، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان، لە سەرجەم شارەکان پرۆسەی خاوێنکردنەوەی ئەو قوتابخانانە دەستپێدەکات کە وەک ناوەندی هەڵبژاردن بەکارهێنراون، شارەوانی سلێمانی دەڵێت 'پاککردنەوەی ناوەندەکانی دەنگدان ئەرکی ئێمە نییە و ئەرکی قوتابخانەکانە'.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 20-10-2024، پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ڕۆژانە هەڵمەتی پاککردنەوەی گەڕەکەکانمان هەیە، ئەو گەڕەکانەی ناوەندەی دەنگدانیان تێدا هەیە پاکیان دەکەینەوە، بەڵام پاککردنەوەی ئەو قوتابخانانەی بۆ هەڵبژاردن بەکارهێنراون ئەرک و بەرپرسیارێتی ئێمە نییە.
وتەبێژی شارەوانی سلێمانی دەڵێت: " نزیکە 500 قوتابخانە کراوەتە ناوەندی دەنگدان، پاککردنەوەی ئەرکی قوتابخانەکەیە و هی ئێمە نییە تاوەکو خاوێنی بکەینەوە".
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، 30 ڕۆژ دوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن، ئەگەر کاندید و لایەنە سیاسییەکان پۆستەر و ڕیکلامەکانیان لێنەکەنەوە، ئەوا لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، وتەبێژی شارەوانی سلێمانیش ئاماژە بەوە دەکات 'دوای 30 ڕۆژەکە وەک شارەوانی پۆستەر و ڕیکلامەکان لادەبەین، بەڵام تێچووی کارەکان لە لایەنە سیاسییەکان وەردەگرینەوە، چونکە ئەو کارە بە پارە دەکەین'.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






