یەکێتی ئەوروپا و پێنج لایەنی عێراقی پیرۆزبایی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دەکەن
- کوردستان
- 2024-10-21

وێستگەیەکی دەنگدان
ئاڤا نیوز
یەکێتی ئەوروپا پێنج لایەنی عێراقی پێشوازیی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و داواش لە لایەنە سیاسییەکان دەکات کار بکەن بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: یەکێتی ئەوروپا و پێنج لایەنی عێراقی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکیان ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و پیرۆزباییش لەلایەنە بەشداربووەکانی هەڵبژاردن دەکەن.
نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق: پێشوازی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین، چونکە ئەوە لە بەرژەوەندی یەکێتی و ئارامی هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراقیش دایە.
هاوپەیمانی نەسر: لە ڕێگەی تیمە میدیاییەکانمان و تیمە نێودەوڵەتییەکان چاودێریی هەڵبژاردنەکەمان کرد و باشترین پرۆسە ئەنجامدرا و هەڵبژاردنێکی شەفاف و دوور لە ساختەکاری بوو.
هاوپەیمانی نیشتیمانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەنگاوێکە بە ئاڕاستەی بەهێزکردنی چاکسازییەکان و گەشەپێدان، بۆ قۆناغی داهاتووش چاوییان لەوەیە پەرلەمان و حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان ئەو دوو بنەمایە زیاتر و زیاتر پێش بخەن.
هاوپەیمانی عەزم: بۆ باش ڕێکخستنی ئەو پرۆسەیە پێزانینی هەیە بۆ ڕۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، جەختیش دەکاتەوە کە کارایی و بەشداریی حیزبەکان و هاوپەیمانییە سیاسیەکان لە هەڵبژاردنەکەدا، بوونە هۆی سەرکەوتنی ئەو پرۆسە دیموکراسییە.
عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت: بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان و گەلی هەرێمی کوردستان دەکات، هاوکات پێزانینی هەیە بۆ هەوڵەکانی کۆمیسیۆن و هێزە ئەمنییەکان کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 42 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






