باڵیۆزی ئەمریکا: هیوادارین بەزووترین کات حکومەتی نوێ لە هەرێمی کوردستان پێبکهێنرێت
- کوردستان
- 21 تشرینی یەکەم

باڵەخانەی باڵیۆزخانەیا ئەمریکا لە عێراق
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی ئەمریکا پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە سەرکەوتوو وەسف دەکات و بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەموو پارتە سیاسییەکان دەکات.
وێنە گەورەکە: لە ڕۆژانی 18 و 20ـی ئەم مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و لە دەنگدانی تایبەت ڕێژەی بەشداریکردن 97% و لە دەنگدانی گشتی رێژەی بەشداریکردن 72% بوو، ئەمەش بەرزترین ڕێژەیە لەدوای هەڵبژاردنی ساڵی 1992 لە هەرێمی کوردستان.
ڕاگەیێندراوی فەرمی: ئولینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەبارەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: "کارمەندانی باڵیۆزخانەکەمان چاودێری پڕۆسەی دەنگدانیان کرد، دەستخۆشی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ پابەندبوونیان بە پڕۆسەی دیموکراسی".
لەلایەکی دیکەوە: باڵیۆزی ئەمریکا بەپێویستی دەزانێت لایەنەکان بە زووترین کات کار بۆ پێکهینانی حکومەتی نوێ و گواستنەوەی دەسەڵات بکەن. هیواخوازیشە حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان خۆڕاگری هەرێمی کوردستان پتەوتر بکات.
گۆشەیەکی دیکە: ڕۆمانۆوسکی تیشک دەخاتە سەر کێشەی تەکنیکی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری بەشێک لە دەنگدەران و دەڵێت: "پێویستە ئەو کێشەیە پێش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2025 چارەسەر بکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت