ئاڤا نیوز
لە بانگەشەدا بەشێک لە لایەنە بەشداربووەکان دەیانگوت هەڵبژاردنی ئەمجارە نموونەیی و بێ ساختەکاری دەبێت، بەوپێیەی لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بۆیە داوایان لە خەڵک دەکرد بەچڕی بەشداری بکەن، بەڵام دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان قسەیەکی دیکە دەکەن.
وێنە گەورەکە: لایەنە ناڕازییەکان زیاتر نیگەرانن لە زۆری پێشلکارییەکان لە بازنەی سلێمانی و هەڵەبجە، چونکە لەکۆی 189 سکاڵای تۆمارکراو 86 سکاڵا لە بازنەی سلێمانی و 25 سکاڵاش لە بازنەی هەڵەبجە تۆمارکراون، هەر ئەمەش وای کردووە چەند لایەنێک ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە بازنەی هەڵەبجە ڕەت بکەنەوە.
گۆشەیەکی دیکە: جیاواز لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو زۆرترین کاندیدی سەربەخۆ بۆ ئەم هەڵبژاردنە بەشدار بوون، 119 کاندید لە هەرچوار بازنەی هەڵبژاردن ئەسپی خۆیان تاودا، بەڵام هیچیان نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنن و بچنە پەرلەمانەوە، ئەوانیش ناڕزاین.
لەلایەکی دیکەوە: ناڕەزایەتی ئەم لایەنانە لەکاتێدایە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پڕۆسەکەی بەسەرکەوتوو دانا، بەشێک لە شارەزایانی هەڵبژاردنیش دەڵێن لە پڕۆسەی هەڵبژاردن ئەو لایەنانەی دەنگی کەم بەدەست دەهێنن هەمیشە ناڕازین.
خاڵی ئەرێنی: کۆمیسیۆن سێ لیژنەی پێکهێناوە بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو سکاڵایانەی لەلایەن قەوارە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانەوە پێشکەش کراون، بەوردی کاریان لەسەر دەکات و دواتر ئەنجامەکانیان ڕادەگەیێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت