
لۆگۆی کۆمەڵى دادگەریى و پەرلەمانی کوردستان، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
کۆمەڵی دادگەری کوردستان پەیامێک لەبارەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن و بەشداریکردنیان لە حکومەت بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت، بەهۆی "ساختەکاری جۆری و ڕێکخراو" ئەنجامەکان ڕەت دەکەنەوە، نەوەک بەشداریکردن لە حکومەت، لە گفتوگۆدان نەچنە پەرلەمانیش. جەختیش دەکاتەوە لە کۆمیسیۆن و دادگەی فیدراڵی سکاڵا تۆمار دەکەن.
وێنە گەورەکە: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ژمارەیەک لایەنی سیاسی و بەربژێری سەربەخۆ ناڕەزایەتییان دەربڕی و ڕایانگەیاند ساختەکاری کراوە، یەکێک لەوان کۆمەڵی دادگەری بوو.
چیرۆکی سەرەکی: کۆمەڵی دادگەری لە هەڵبژاردنی ئەمجارە بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی 2018، چوار کورسی کەمی کرد و لە حەوت کورسییەوە بۆ سێ کورسی دابەزی، وەک خۆیان دەڵێن "ئەم ئەنجامە جێگەی سەرسوڕمان و باوەڕنەکراوە، نەک سەرکردایەتی و ئەندامانی کۆمەڵ، بەڵکو لە دەرەوەی کۆمەڵیش دەنگەکانی کۆمەڵ بەوڕێژە کەمییە، جێگەی باوەڕ نین".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری ڕایدەگەیێنێت، ئەگەرچی بەهۆی گۆڕانکاری لە یاسای هەڵبژاردن و سەرپەرشتیکردنی پرۆسەکە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی حێراق هیوایان هەڵچنیوە ساختەکاری کەمبێتەوە و بەڵام "بەداخەوە وادەرنەچوو، نەک ڕێگری لە ساختەکاری نەکرا، بەڵکو ساختەکارییەکان جۆری و ڕێکخراو بوون، بەشێوەیەک هەموو کەس درکی پێنەکات".
زانیاریی زیاتر: لە ڕاگەیێنراوەکەدا جەخت کراوەتەوە: "دوای بەدواداچوون و گەیشتن بە زانیارییەکان، گەیشتینە ئەو ڕاستییەی بەمەبەست و بەرنامە بۆ داڕێژراو دەنگی کۆمەڵ پووچەڵ کراوە، یان هەژمار کراوە بۆ لایەنی تر، ئەم ساختەکارییە لای ئێمە قبووڵ کراو نییە و هەڵوێستی جددیمان دەبێ و سکاڵا دەکەین لە کۆمیسیۆن و دادگای فدراڵی".
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەم هۆیەوە کۆمەڵی دادگەری ڕایدەگەیێنێ، نەک لە حکومەت بەشدار نابن، بەڵکو لە ڕاوێژ و باس و خواسی ئەوە دان لە "پەرلەمانێکی دیزاین کراو کە پێکهاتەکەی بەدەرە لە خواستی هاووڵاتیان"، بەشداری نەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت