
دیمەنێک لە دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق بە بەشداریی 172 پەرلەمانتار بۆ دەنگدان لەسەر سێ پڕۆژەیاسای مشتومڕئامێز لە نێوان کورد و شیعە و سوننە کۆدەبێتەوە و ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران تەواو بووە. پەرلەمانتارانی سوننە کۆبوونەوەکەیان بایکۆت کردووە و لەبارەی دەنگدان بە پڕۆژەیاسایەکی تایبەت بە کەرکووک ناڕازین.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەنگ لەسەر چوار پرۆژەیاسا بدرێت و خوێندنەوەی یەکەم بۆ دوو پرۆژەیاسا تەواو بکرێت.
بۆچی گرنگە: بڕگەی یەکەم تایبەتە بە کەرکووک و سنووری ماددەی 140، بۆ گەڕانەوەی زیاتر لە 300 هەزار دۆنم مووڵک و زەوی جووتیارانی کورد و تورکمان کە 50 ساڵ پێش ئێستا لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دران بە عەرەبی هاوردە.
بەرنامەی کار: بەپێی کارنامەی دانیشتنی پەرلەمان شەش بڕگە لە خۆدەگرێت:
یەکەم: دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی مووڵک و ماڵی داگیرکراو بەفەرمانی ئەنجوومەنی ناسراو بە "قیادەی سەورە"ــی هەڵوەشاوە.
دووەم: دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای باری کەسیی.
سێیەم: دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی.
چوارەم: دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای خزمەتی خانەنشینی هێزەکانی حەشدی شەعبی.
پێنجەم: تەواوکردنی خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای خاوەندارێتی فیکری.
شەشەم: تەواوکردنی خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی.
وێنە گەورەکە: سێ لەو پرۆژەیاسانەی بڕیارە ئەمڕۆ دەنگیان لەسەر بدرێت، لەنێوان کورد و شیعە و سوننە ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە و بە مەرج دەنگ بە پڕۆژەیاسای یەکتر دەدەن.
- شیعە داوای پشتیوانییان لە کورد و سوننە کردووە دەنگ بە پڕۆژەیای بارسی کەسیی بدەن کە مشتومڕێکی زۆری لەسەرە لە عێراق.
- لەبەرامبەردا ئەوان دەنگ بە پرۆژەیاسای لێبووردنی گشتی دەدەن کە داواکاری سوننەکانە بۆ ئازادکردنی هەزاران زیندانیکراو بەتۆمەتی داعشبوون.
- شیعەکان دەنگ بە پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی مووڵک و ماڵی جووتیارانی کورد و تورکمان لە کەرکووک دەدەن بۆ خاوەنەکانیان.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا ڕایگەیاند، سوننەکان تێبینییان لەسەر پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی زەوی بۆ جووتیارانی سنووری ماددەی 140 هەیە و بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانیان کردووە، بەوهۆەوە سەرەڕای ئامادەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران، بەڵام تائێستا کۆبوونەوە دەستی پێنەکردووە.
زانیاریی زیاتر: سوننەکان دەڵێن، لێسەندنەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان لە جووتیارانی عەرەب و پێدانەوەیان بە جووتیارانی کورد و تورکمان بەبێ قەرەبووکردنەوەی جووتیارانی عەرەب، نادادپەروەرییە و مەترسی هەیە ئاسایشی کۆمەڵایەتی وپێکەوەژیان لەناوچانە ڕووبەڕووی مەترسیی ببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






