
یەکێک لە ئامێرەکانی کۆمیسیۆن کە لە پڕۆسەی دەنگدان بەکارهاتووە، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لقی دهۆک بەتۆمەتی ناوزڕاندن سکاڵا لەسەر کاندیدێکی سەربەخۆ تۆمار دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای پرۆسەی هەڵبژاردن بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان و کاندیدە سەربەخۆکان نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنن، بۆیە باس لەوە دەکەن کە گوایە کۆمیسیۆن لەبەرژەوەندی هەندێک دەستکاری دەنگەکانی کردووە.
لێدوانی فەرمی: خالید عەباس، سەرۆکی لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "سکاڵام لەسەر کاندیدێکی سەربەخۆ تۆمار کردووە، کە لە ڕێگەی نامەی دەنگییەوە ناوی زڕاندووم و ئەو کەسە دەڵێت، 'کۆمیسییۆن ساختەکاری لە بەرژەوەندی هەندێک لایەنی سیاسیی کردووە'.
خالیدی عەباس گوتیشی: کۆمیسیۆن مافی هەیە سکاڵا لەسەر هەر کاندید و لایەنێکی سیاسیی تۆمار بکات، کە ناویان بزڕێنێت، پێشتریش کەناڵی ئێن ئارتی هانی خەڵکی دەدا تاوەکو دەنگەکانیان بسوتێنن، سکاڵامان لەسەر تۆمارکردن و بە بڕی پێنج ملیۆن دینار سزادراوە.
زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا 29 سکاڵا لەسەر سندووقی دەنگدان لە لقی کۆمیسییۆنی دهۆک تۆمار کراوە، لێکۆڵینەوە بۆ 21 سکاڵایان کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر لایەنێکی سیاسیی دەتوانێت لە دەستەی دادوەری تایبەتمەند بە هەڵبژاردن سکاڵا لە دژی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن تۆمار بکات، بەڵام پێویستە بەڵگەی تەواوی لەسەر ساختەکارییەکە هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






