سوودانی هۆشداری بە گرووپە چەکدارەکان دەدات کە نابێت خاکی عێراق بەکاربهێنن
- عێراق
- 2024-10-28

محەممەد شیاع سوودانی - سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دوایین کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و ئیدارەی دەوڵەت باسی لەوە کردووە کە ناکرێت خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر هیچ پێگەیەک بەکار بهێنن.
وێنە گەوەرەکە: دوای ئەوەی ئیسرائیل لە ڕێگەی ئاسمانی عێراقەوە هێرشی کردە سەر دامەزراوەکانی ئێران، بەزاندنی ئاسمانی عێراق کاردانەوەی لەسەر ئاستی حکومی و لایەنە سیاسییەکان و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە عێراقی لێکەوتەوە، لە بەرامبەر ئەوەشدا گرووپە چەکدارەکان هەڕەشەیان لە ئەمریکا و ئیسرائیل کردووە.
لێدوانی فەرمی: د.ئەحمەد عیساوی، ئەندامی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە میانی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 12:00ی ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: ئێمە بەشێک نین لەو ململانێیەی نێوان ئیسرائیل و ئێران، نیگەرانی ئێمە لەوەیە ئیسرائیل ئاسمانی عێراقی بەکارهێناوە بۆ لێدان لە ئێران، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکانیش بێت ناکرێت ئاسمانی وڵاتێک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتێکی دیکە بەکار بهێنرێت، واتە ئەوەی ئیسرائیل کردوویەتی بریتییە لە بەزاندنی سنوورەکانی عێراق و ئاسمانی عێراق.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ئەندامەکەی ڕەوتی حیکمە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە بەرامبەر ئەو سنووربەزاندنە عێراق لە نەتەوەیەکگرتووەکان سکاڵای تۆمار کردووە، لەلایەکی دیکە لە ڕێگەی دیپلۆماسی و گفتوگۆوە هەوڵی ئارامکردنەوەی دۆخەکە دەدات.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بە گوتەی عیساوی لە دوا کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی و ئیدارەی دەوڵەت سەرۆکوەزیران بە ڕاشکاوی ئەوەی بە گرووپەکانی مقاوەمە گوتووە کە نابێت خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر هیچ پێگەیەک بەکار بهێنن. تەنانەت ئەو درۆنانەشی بەناوی گرووپی مقاوەمەوە ئاراستە دەکرێن ئەوانە لەنێو خاکی عێراقەوە ئاراستە ناکرێن، بەڵکو لە سووریاوە ئاراستە دەکرێن، بەڵام لەسەر عێراق ئەژمار دەکرێت کاتێک گرووپەکانی عێراق ئەو هێرشانە لە ئەستۆ دەگرن.
زانیاریی زیاتر: عیساوی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە ئێستا هەماهەنگییەکی باش لەنێوان حکومەت و گرووپە چەکدارەکان هەیە، حکومەتیش هۆشیارە و تێدەگات لەوە. گرووپە چەکدارەکانیش نایانەوێت ببنە بەشێک لەو ململانێیەی لە ناوچەکەدا هەیە و پشتیوانی خۆشیان بۆ هەوڵەکانی حکومەت پیشانداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






