
کارەبای 24 کاتژمێری
ئاڤا نیوز
بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژەی ڕووناكی كە بریتییە لە دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاووڵاتیان سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
بۆچی گرنگە: بنەمایەکی سەرەکی ئەم پرۆژەیە ئەوەیە ڕوودەکاتە هاووڵاتییانی کەمدەرامەت و دڵنیایییان پێدەدات لەوەی بەتەواوەتی پارێزراون لە گرانبوونی نرخەکان. هەر بۆیەش ئامانجی پرۆژەکە ئەوەیە کە باشترین خزمەتگوزاری بە کەمترین تێچوو پێشکەش بە هاووڵاتییان بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا نیوز، پڕۆژەی ڕووناكی لە گەڕەكی سەربەستی لە ڕۆژئاوای هەولێر دەستپێكردووە، تیایدا نزیكەی هەشت هەزار هاوبەش كە پێكهاتوون لە ماڵ و شوێنی بازرگانی، كارەبای 24 كاتژمێرییان پێدەدەرێت و لەمەودوا بەهیچ شێوەیەك پێویستیان بە كارەبای مۆلیدە نامێنێت.
لەلایەكی دیكەوە: بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، دەبێت پڕۆژەی ڕووناكی لە تەواوی هەرێمی كوردستان بە هاوتەریبی جێبەجێ بكرێت و لە ماوەی دوو ساڵدا سەرجەم دانیشتووانی هەرێمی كوردستان ببنە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری، لە ڕۆژانی داهاتوو پڕۆژەكە لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆكیش جێبەجێ دەكرێت.
ئەوەش بزانە: مانگی داهاتوو، پلانی گشتگیری پڕۆژەكە دەستپێدەكات و گەڕەك لەدوای گەڕەك جێبەجێ دەكرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنانی کارەبا 1340 مێگاوات زیادی کردووە و گەیشتووەتە 3817 مێگاوات، هاوکات ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەباش گەیشتووەتە 7689 مێگاوات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 16 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
50 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






