
دیمەنێک لە فێستیڤاڵی ساڵی ڕابردووی هەنار هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
سبەی 10مین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە ڕێکدەخرێت، بڕیارە 30 هەزار تۆن هەنار نمایش بکرێن و پێشبینی دەکرێت 200 هەزار کەس ئامادەبن.
وێنە گەورەکە: هەڵەبجە خاوەن چەندین جۆر هەناری تایبەتە و لەسەر ئاستی کوردستان بەناوبانگە، ساڵانە دەیان هەزار تۆن بەرهەمی هەیە و بەم بۆنەیە فێستیڤاڵ ساز دەکات. ناوبانگی هەناری هەڵەبجە سنووری عێراقی بڕیوە و ساڵانە هەناردەی چەندین وڵات دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بە ئاڤا نیوزی گوت: "لەڕووی لۆجستی و ئیداری و ئەمنی و تەندروستییەوە هەموو ئامادەکارییەک کراوە و پێشبینی دەکەین زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار سەردانی شارەکە بکەن".
زانیاریی زیاتر: فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە لە پارکی گشتی شارەکە دەکرێت و 600 کەپر و شوێن ئامادەکراون، 31-10-2024 دەستپێدەکات و بە چەندین چالاکی جۆراوجۆر سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ژمارەکان وادەڵێن: 10 هەزار دۆنم زەوی باخی هەنار لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە هەیە، بەگوێرەی ڕووپێوییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی شارەکە ئەمساڵ 25 بۆ 30 هەزار تۆن بەرهەمیان هەیە.
ئەمەش بزانە: سەرەڕای بەرهەمی وشککراو، هەموو ئەو بەرهەمە کشتوکاڵیانەی لەم وەرزەدا بەرهەمهاتوون لەگەڵ چەند بەرهەمێکی دیکەی وەک 'زەیتی زەیتوون، سابوون، خۆشکردنی ترشەمەنییەکان، سرکە'، کە بەرهەمی کارگەکانی سنوورەکەن، نمایش دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت