کونسوڵی تورکیا: شاری سلێمانیمان خۆشدەوێت و دوژمنایەتیمان لەگەڵ خەڵکەکەی نییە
- کوردستان
- 2024-10-30

ئێرمان توپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر
ئاڤا نیوز
ئێرمان توپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر ڕایدەگەیێنێت، "ئێمە لەگەڵ خەڵكی سلێمانی هیچ دوژمنایەتییەکمان نییە و ئەو شارەمان خۆشدەوێت".
لێدوانی فەرمی: ئێرمان تۆپچو، کۆنسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: سلێمانی شارێکی زۆر دێرینە و زۆر گرنگ و خۆشەویستە بۆ تورکیا، ئێمە لەگەڵ خەڵکەکەی هیچ دوژمنایەتییەکمان نییە و سلێمانیمان خۆشدەوێت، لە ڕووی هەماهەنگی کۆمپانیا و فرۆکەخانە، سەنتەری کلتووری چەندین سێکتەری دیکە چی نەماوە بۆ سلێمانی نەکرابێت، بەڵام بەداخەوە ئەمەی ئێستا ڕوودەدات هۆکاری سەرەکی پەکەکەیە و هیچ پێناسەیەکی دیکە هەڵناگرێت.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی ناوەندی ڤیزای تورکیا لە سلێمانی ئێرمان توپچو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "لەئێستادا ناوەندی پێدانی ڤیزەمان لەوێ چالاکە و ڕۆژانە دەیان کەس داواکاری ڤیزە پێشکەش دەکەن، ئەگەر ئێمە نیازێکی خراپمان هەبووایە بەرامبەر بە خەڵکی سلێمانی چۆن ناوەندی پێدانی ڤیزەمان لەو شارە شەو و ڕۆژ کاردەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆنسوڵی گشتیی تورکیا دەربارەی پەکەکە دەڵێت: "پەکەکە هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ خەڵکی سلێمانی و هەموو لایەک، بۆیە هیوادارم ئەوان چاوەڕوانییەکانی ئێمە جێبەجێبەکەن بۆ ئەوەی ئەم بارودۆخە باشتربێت".
ئەمەش بزانە: لە سەرەتای مانگی ئایاری ساڵی ڕابردووەوە، تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






