
ئامادەکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران
ئاڤا نیوز
دوای ئامادەکارییە ئیدارییەکان تیروپشک بۆ بەشی یەکەمی ناوی ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت، کە لەسنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر سودمەند دەبن.
لێدوانی فەرمی: کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هەفتەی ئایندە تیروپشک بۆ ناوی بەشێک لەو فەرمانبەرانە دەکەین، کە لە سنووری شارەوانیمان زەوییان پێدەدرێت، قۆناغەکانی دیکەی تیروپشکیش دواتر دەستپێدەکەین.
زانیاریی زیاتر: زیاتر لە سێ هەزار فەرمانبەری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و زیاتر لە هەزار فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبا و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەسنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە وەرگرتنی زەوی سودمەند دەبن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: 80 هەزار پارچە زەوی لەسەر ڕێگای نێوان هەولێر-دهۆک لەپشت گەزنە ئامادەکراوە و دەدرێن بە فەرمانبەرانی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو شوێنەی دابینکراوە دەکرێت بە یەکێک لە گەڕەکەکانی هەولێر، هەر کۆڵانێکی لە 12 مەتر کەمتر نییە، هەر فەرمانبەرێکیش 200 مەتر زەوی پێ دەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا پێنج هەزار کارتی زەوی ئامادەکراوە، کوژاندنەوەی زەوییەکانیش کاری لەسەر کراوە، هاوکات زیاتر لە 50 هەزار زەوی نەخشەی کەرتی بۆ دانراوە.
ژمارەکان وادەڵێن: لەسنووری پارێزگای هەولێر نزیکەی 70 هەزار فەرمانبەر لە پێدانی زەوی سودمەند دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






