
خاوێنکردنەوەی ئاوەڕۆکانی هەولێر
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی تایبەت بە لافاو لە پارێزگای هەولێر دەکرێت و داوا لە خەڵک دەکات زبڵ و خاشاک لەبەردەم ماڵەکانیان فڕێ نەدەن و سەری مەنهۆڵەکان پاك ڕابگرن، بۆ ئەوەی لەکاتی بارانبارین ئاو کۆنەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بارانبارین ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لافاو و کارەساتی سروشتی دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش لە پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەی تایبەت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.
لێدوانی فەرمی: مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بە خاوێنکردنەوەی ئاوەڕۆکان هەستاون، قایمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکان بۆ دروستکردنی تیمی تایبەت ڕاسپێردران، تاوەکو ئامادەکاری تەواو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لافاو و کارەساتی سروشتی بکەن.
مەسعود کاڕەش داوا لە دانیشتووانی هەولێر دەکات زبڵ و خاشاک لەبەر دەرگاکانیان فڕێ نەدەن و سەری مەنهۆڵەکانیان پاک ڕابگرن، بۆ ئەوەی مەنهۆڵەکان لەکاتی بارانبارین نەگیرێن و ببێتە هۆی کۆبوونەوەی ئاو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






