
مەحموود مەشهەدانی
ئاڤا نیوز
دوای 15 ساڵ لە دوورخستنەوەی وەکو سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، مەحموود مەشهەدانی ئەمشەو جارێکی دیکە بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا.
چیرۆکی سەرەکی: دوای نزیکەی ساڵێک لە دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی و کێشمەکێشی زۆری نێوان لایەنە سوننەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ بە بەشداریی 271 پەرلەمانتار دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ بەڕێوەچوو، چوار کاندید (سالم عیساوی، مەحموود مەشهەدانی، عامر عەبدولجەبار و تەڵاڵ زەوبەعی) کێبڕکێیان لەسەر پۆستەکە دەکرد، بەڵام هیچ کاندیدێک دەنگی پێویستی نەهێنا کە 166 دەنگ بوو.
زانیاریی زیاتر: دەنگدان کەوتە گەڕی دووەم و کێبڕكێ لە نێوان مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوی بوو، کە لە گەڕی یەکەم 153 دەنگ و 95 دەنگیان هێنابوو. لە گەڕی دووەم مەشهەدانی سەرکەوت و 181 دەنگی بەدەستهێنا.
مەشهەدانی کێیە:
- لە ساڵی 1948 لەدایک بووە و یەکێکە لە سەرکردە دیارەکانی سوننە.
- لە ساڵی 1972 کۆلێژی پزیشکی تەواو کردووە.
- ساڵی 1990 لە سەردەمی ڕژێمی سەددام حوسێن دەستگیر کرا، ساڵی 2003 پێش ڕووخانی ڕژێم بە لێبوردنی گشتی ئازادکرا.
- لەدوای ساڵی 2003 بەشداری پرۆسەی سیاسی کردووە.
- لە ساڵی 2004 ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری عێراق بووە.
- دامەزرێنەری بەرەی دیالۆگی نیشتمانی بووە لە ساڵی 2004.
- لە ساڵی 2006 وەک سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا لە پشکی پێکهاتەی سوننە و بووە یەکەم سەرۆکی پەرلەمان دوای ڕووخانی حکومەتی بەعس.
- لە 17ی کانوونی یەکەمی 2008 بە هۆی ناڕەزایی زۆربەی پەرلەمانتاران لە دژی خراپ بەڕێوەبردنەکەی، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند.
- لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021ی پەرلەمانی عێراق وەک نوێنەری پارێزگاری بەغدا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی عەزم هەڵبژێردرا و بووە پەرلەمانتار.
- سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی ڕێکخراوی دەعوە و ئیرشاد بووە.
- ئەمساڵ لەلایەن هاوپەیمانی تەقەدووم بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کاندید کرا و ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم بووەوە بە سەرۆکی پەرلەمان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





