
وێنەی گەڕەکەکە پاش ئەوەی کارەبای بوو بە 24 کاتژمێری- KRG
ئاڤا نیوز
لەدوای هەردوو گەڕەكی شادی و نازناز، ئێستا پڕۆژەی ڕووناكی لە دوو گەڕەكی دیكەی شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێت و كارەبای هاوبەشانی كارەبای هەردوو گەڕەك دەكرێت بە 24 كاتژمێری.
بۆچی گرنگە: بنەمایەکی سەرەکی ئەم پرۆژەیە ئەوەیە هاووڵاتییانی کەمدەرامەت دڵنیاییان پێدەدات لەوەی بەتەواوەتی پارێزراون لە گرانبوونی نرخەکان، هەر بۆیەش ئامانجی پرۆژەکە ئەوەیە کە باشترین خزمەتگوزاریی بە کەمترین تێچوو پێشکەش بە هاووڵاتییان بکات.
لێدوانی فەرمی: بەختیار قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پڕۆژەی ڕووناكی سەرەتا لە گەڕەكی شادی و دواتر لە گەڕەكی نازنازی شاری هەولێر جێبەجێكرا، ئێستا دانیشتووانی ئەو دوو گەڕەكە 24 كاتژمێر كارەبایان پێدەدەرێت.
لەلایەكی دیكەوە: بەپێی گوتەی بەڕیوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر، دوو هەفتەیە جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕووناكی لە هەردوو گەڕەكی وەزیران و بەختیاریی هەولێر دەستی پێكردووە، پێشبینی دەكرێت تاوەكو دوو هەفتەی دیكە تەواو بێت و هاوبەشانی هەردوو گەڕەك كارەبایان ببێت بە 24 كاتژمێری.
گۆشەیەكی دیكە: بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، دەبێت پڕۆژەی ڕووناكی لە تەواوی هەرێمی كوردستان بە هاوتەریبی جێبەجێ بكرێت و لە ماوەی دوو ساڵدا سەرجەم دانیشتووانی هەرێمی كوردستان ببنە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری، لە ڕۆژانی داهاتوو پڕۆژەكە لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆكیش جێبەجێ دەكرێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 42 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






