
عومەر کروی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە
ئاڤا نیوز
کێشە سیاسییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە فراوانتربوون و لەگەڵ سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنەکە لەبەردەم دادگای تێهەڵچوونەوە، دادگای کارگێڕییش فەرمانێکی دەرکرد و سەرۆکی لەکار لابراوی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالەی بۆ سەر پۆستەکەی گەڕاندەوە.
وێنە گەورەکە: 29ی مانگی ڕابردوو ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە لە کۆبوونەوەیەکدا دەنگیدا لەسەر وەرگرتنەوەی متمانە لە عومەر کروی، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە و لە پۆستەکەی دووریی خستەوە.
هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری دووخستنەوەی لە پۆستەکەی دوای ئەوەبوو کە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دەنگیدا لەسەر گۆڕینی ژمارەیەک بەڕێوەبەری یەکە کارگێڕییەکان، ئەوەش ناکۆکی لەنێوان لایەنەکاندا قوڵکردەوە و لە چەند ناوچەیەکی پارێزگاکەش دژی گۆڕانکارییەکان خۆپیشاندان کران، بەهۆی ئەوەی زۆربەی بەڕێوەبەرەکان خزم و کەسوکاری پەرلەمانتار و ئەندامانی ئەنجوومەنەکە بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عومەر کروی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە لە یەکەم پەیامیدا دوای گەڕانەوەی بۆسەر پۆستەکەی ڕایگەیاند: دادگا سەلماندی کە پێویستە خواستە سیاسییەکان کۆتاییان پێبهێنرێت و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاش دەبێت لەسەر بنەمای یاسا و پەیڕەوی ناوخۆ دەربکرێن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






