نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی 10، گرفتیش بۆ مانگەکانی 11 و 12 دروست بووە
- کوردستان
- 4 تشرینی دووەم

دیناری عێراقی - گرافیکی ئاڤا (ڕامتین هەمەوەند)
ئاڤا نیوز
وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی 10 دەستیپێکرد و لە دوو ڕۆژی داهاتوو تەواو دەبێت. گرفتێکی نوێش بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12 هاتووەتە پێش.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دووشەممە لە وەزارەتی دارایی عێراق وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، ئەگەر هیچ گرفتێکی دیکە دروست نەکرێت و بیانووی نوێ نەدۆزرێتەوە، دوو ڕۆژی دیکە تەواو دەبێت و دەست بە خەرجکردنی مووچە دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لیستی مووچەی مانگی 10 لەژێر وردبینیدایە لە بەغدا، ئەگەر لیستەکە تێبینی لەسەر نەبێت، لە ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژ تەواو دەبێت و پارە دەنێردرێت".
خاڵی نەرێنی: فازڵ نەبی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەبێت هەموو مانگێک لیستی مووچە بۆ بەغدا بنێرێت، پێیوایە حکومەتی عێراق بەردەوام بەدوای بیانووی نوێدا دەگەڕێت و هەر جارە و شەڕێک بە هەرێمی کوردستان دەفرۆشیت.
لەلایەکی دیکەوە: بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12کێشەیەکی نوێ هاتووەتە پێش، حکومەتی عێراق دەڵێت لە بودجە تەخسیساتی مووچە تەواو بووە. واتە ئەو پارەیەی لە بودجەی ساڵی 2024ی عێراق بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەرخان کراوە، بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مانگەکانی ڕابردوو خەرج کراوە و ئێستا کوردستان پارەی بۆ مووچە نەماوە، ئەمە لەکاتێکدایە هەرێمی کوردستان بۆ ئەو دوو مووچەیە نزیکەی دوو تریلۆن دیناری پێویستە.
چارەسەرەکان: وەکو فازڵ نەبی باسی دەکات، چارەسەر ئەوەیە لە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە، بە موناقلە (واتە گواستنەوە) پارە لە بڕگەی بەشی تەشغیلی بۆ بڕگەی مووچە بگوازرێتەوە، ئەمەش لە دەسەڵاتی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت