دادگای فیدراڵی تاوتوێی چەند دۆسیەیەک پەیوەست بە ئەنجووومەنی پارێزگای کەرکووک دەکات
- عێراق
- 2024-11-05

باڵەخانەی دادگای فیدراڵی عێراق، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر پێنج دۆسیەی پەیوەست بە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە، سکاڵاکاران داوای هەڵوەشانەوەی ئەو دانیشتنە دەکەن کە پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی تێدا هەڵبژێردرا، هاوکات داوای هەڵوەشانەوەی مەرسومی کۆماریش دەکەن کە بۆ ڕێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکووک دەرکراوە.
وێنە گەورەکە: ناڕەزایەتیی بەشێک لە لایەنە بەشدارنەبووەکانی کۆبوونەوەی 10ی ئابی هۆتێل ڕەشیدی بەغداو هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و دەرکردنی مەرسومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری کەرکووک بەردەوامە، بۆ ئەو مەبەستەش دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق تاوتوێی چەند دۆسیەیەک لەوبارەیەوە دەکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی سبەی چوارشەممە 6-11-2024ـی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، تاوتوێی شەش دۆسیە دەکرێت کە پێنجیان پەیوەستن بە ڕێککارەکانی هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک.
پێدراوە ڕاستییەکان: سکاڵایەکان لەلایەن هەر یەک لە ڕاکان سەعید و سەوسەن عەبدولواحید، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی تۆمارکراون. سکاڵاکانیشیان دژ بە ڕێبوار تەها و هەشت ئەندامی دیکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و سەرۆککۆماری عێراقە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: سکاڵاکاران داوای هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنی ڕۆژی 10-8-2024 و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا دەکەن، هاوکات داوای هەڵوەشانەوەی مەرسومی کۆماری ژمارە (83 ی ساڵی 2024) دەکەن کە بریتییە لە "دامەزراندنی ڕێبوار تەها مستەفا بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر و لە ڕۆژی 20-8-2024 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سكاڵایەکی بەرەی تورکمانی دژی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک ڕەتکردەوە.
باکگراوند: 10-8-2024 ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئامادەبوونی نۆ ئەندام لە کۆی 16 ئەندام لە بەغدا کۆبووەوە، تێیدا ڕێبوار تەها لە پشکی یەکێتی وەک پارێزگار و محەممەد حافز لە پێکهاتەی عەرەب وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژێردران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






