بەریتانیا ڕاستەوخۆ لە عێراقەوە ڕووبەڕووی قاچاخچییەکانی کۆچبەران دەبێتەوە
- جیهان
- 5 تشرینی دووەم

بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریا سوور، وێنە: bbc
ئاڤا نیوز
بڕیارە بەمزووانە بەریتانیا ژمارەیەک ئەفسەری وڵاتەکەی بنێرێتە عێراق بۆ دۆزینەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی باندی بەقاچاخبردنی مرۆڤ و ئەو گرووپانەی هانی خەڵک دەدەن بۆ ڕێگە و کۆچی نایاسایی، "بەشێک لەو گرووپانەش لە هەرێمی کوردستانن".
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامهی زه ناشیوناڵـی بهریتانی، لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، زیاتر لە 97 ملیۆن دۆلاری بۆ فەرماندەیی ئاسایشی سنوورەکانی ناسراو بە (BSC) تەرخانکردووە، ئەمەش بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی سنوور و ڕێگریکردن لە هاتنی کۆچبەران بە نایاسایی.
زانیاریی زیاتر: بەشێک لەو پارەیەی بەریتانیا بۆ فەرماندەی ئاسایشی سنوورەکانی تەرخانکردووە، دەخرێتە خزمەتی ئەو ئەفسەرانەی بەریتانیا کە بڕیارە بێنە عێراق بۆ کارکردن و دیاریکردنی گرووپەکانی قاچاخچییەتی و دەستگیرکردنیان.
ئەمەش بزانە: تۆڕی ئەو گرووپانەی کە بەریتانیا دەستنیشانی کردوون لە کابولەوە تاوەکو هەرێمی کوردستان درێژ دەبنەوە، بەرپرسانی بەریتانیا پێیانوایە، بەشێک لەو گرووپانەی بەنایاسایی کۆچبەران لە عێراقەوە بۆ وڵاتەکەیان دەگوازنەوە، دەکەونە هەرێمی کوردستان.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی ئامارەکانی حکومەتی بەریتانیا، لەماوەی ئەمساڵدا 31 هەزار و 94 کەس بە ڕێگەی نایاسایی کەناڵی ئینگلیزیان تێپەڕاندووە، ئەمەش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەکە بە 16٪ زیاد کردووە.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملن: لووتکەی نێوان پووتین و ترەمپ بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد