موقتەدا سەدر: بۆ عەرەبێک شەرمەزارییە هیواکانی لەسەر کەسێکی "پیر یان شێت" هەڵبچنێت
- عێراق
- 2024-11-05

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاوە ئاشکرا دەکات و پشتڕاستی دەکاتەوە کە خەڵکێکی زۆر هیوای خۆیان لەسەر هەڵبژاردنی ئەمریکا هەڵدەچنن و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات شەرمەزارییە بۆ موسڵمانێک یان عەرەبێک هیواکانی لەسەر کەسێکی "پیر" یان "شێت" هەڵبچنێت.
وێنە گەورەکە: بڕیاروایە ئەمڕۆ سێشەممە 5ی نۆڤەبەر هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەمریکا لە 50 ویلایەت بەڕێوەبچێت، هەریەک لە کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان لە کێبڕکێیەکی تووندان، بە گوێرەی زۆربەی ڕاپرسییەکان ڕێژەی دەنگەکانیان لە یەک نزیکە.
پەیامی فەرمی: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە لە پەیامێکی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاوکردووەتەوە دەڵێت: زۆرێک هیواکانیان لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هەڵدەچنن کە تێیدا دیموکرات و کۆمارییەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و گەیشتن بە خواستە کەسیی یان گشتییەکانیان بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە گەلانی جیهانی سێیەم کەوتوونەتە ناویەوە.
لە هەمان کاتدا: بە گوتەی سەدر، بۆ هەموو کەسێک ڕوونە زۆربەی ئەوەی جیهانی سێیەم بە گشتی یان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی بەدەستیەوە دەناڵێنێت، بەهۆی ئەو سیاسەتانەیە کە حکومەتەکانی ڕۆژئاوا بە گشتی و حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئەمریکا بە تایبەتی پەیڕەوی لێدەکەن.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ئەگەر ئەمریکا بیەوێت خۆی وەک فریادڕەسێک پیشان بدات، ئەوا واقیع و ڕاستییەکان تەواو پێچەوانەن، بەو پێیەی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا و تەنانەت ئەو سەرۆکانەی پێش ئەوانیش، گەورەترین لایەنگری ئیسرائیل بوونە، ئەمەش گەورەترین دووڕیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەردەخات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






