
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا - محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری (یونامی)
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، هەرچەندە عێراق پشتیوانی لە دۆزی ڕەوای گەلانی فەڵەستین و لوبنان دەکات، بەڵام خواستی ئەوەشی هەیە دۆخی ئەمنیی و ئارامی عێراق و دۆخی ژیانی هاووڵاتیان پارێزراو بێت و باشتریش بکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای پەیامەکەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، زۆرینەی لایەنەکانی وڵاتەکە داوای دوورخستنەوەی عێراق دەکەن لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و جەخت لە چارەسەری دیپلۆماسی کێشەکان دەکەنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتەکەی پشتیوانی دۆزی ڕەوای فەڵەستین و لوبنانە، لە هەمان کاتیشدا هەموو لایەنە سیاسییەکان خواستی ئەوەیان هەیە دۆخی ئەمنیی و ئارامی عێراق و دۆخی ژیانی هاووڵاتیانیش باشتر بکرێت.
مالیکی داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەکات، بۆ ڕاگرتنی نەهامەتییەکانی هەردوو گەلی فەڵەستین و لوبنان ڕۆڵێکی کاریگەرتر بگێڕێت و هاوکاریی زیاتری ئاوارەکانیش بکات، بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشی لەبەرامبەر کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل سەرکۆنە کرد.
لەلایەکی دیکەوە: نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق گوتی: "ئومێدەوارم باشی پەیوەندیی نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و لایەنەکانی عێراق، هاوکاربێت بۆ سەرکەوتنی ئەو ئامانجانەی یونامی لە عێراق لەپێناویدا دامەزرێنراوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت