لۆگۆی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کورستان - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
شاندێكی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان ئێستا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكان و چاودێریی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا دەكەن.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە دوو هەفتەیە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کوردستان بەڕێوەچوو، ئەمڕۆش هەڵبژاردنی گشتی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستی پێکرد، شرۆڤەکارێکی کوردستان بۆ هەڵبژاردن کە لەگەڵ شاندی کۆمیسیۆنی کوردستان لە ئەمریکایە، جیاوازیی نێوان هەڵبژاردنی کوردستان س ئەمریکا دەخاتەڕوو.
لێدوانی فەرمی: كاروان جەلال، ئەندامی شاندی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە ئەمریكا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا لە كەشێكی ئارام بەڕێوەدەچێت و بەردەوامە، ڕێككارەكانی دەنگدان لەنێوان ویلایەتەكانی ئەمریكا جیاوازە و سەردانی ژمارەیەك بنكەی دەنگدانمان لە چەند ویلایەتێكی جیاواز كردووە، دوای داخستنی بنكەكان لە كاتێكی زوودا ئەنجامەكانیش ڕادەگەیێنرێن.
لەلایەكی دیكەوە: كاروان جەلال ڕاشیگەیاند: هەڵبژاردن لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا جیاوازە، لە سەرجەم وڵاتان تایبەتمەندیی خۆی هەیە، لە یەك كاتدا دەنگدەر جگە دەنگدان بە كاندیدی سەرۆكایەتیی ئەمریكا، بەشداریی لە چەند ڕاپرسییەكیش دەكات، سەرجەم پرۆسەكە لەنێو یەك پسولەی دەنگدانە.
زانیاریی زیاتر: لەنێو پسولەكە دەنگدەر دەنگ بە دەستوورێكی تایبەت بە ویلایەتەكەی دەدات، هاوكات ستافی قوتابخانەكەشی هەڵدەبژێرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەزگای سەرپەرشتیاری هەڵبژاردن لە ئەمریكا لە گفتوگۆی ئەوەدایە كە چۆن لە داهاتوودا لەڕێگەی ژیریی دەستكردەوە پرۆسەكە بەڕێوەببرێت و بەشداریی بكرێت، بە مەرجێك كاریگەریی نەخاتە سەر ئەنجامی هەڵبژاردن، ئەمەش بۆ ئەوەی هیچ وڵاتێك نەتوانێت لەڕێگەی هێرشی ئەلیكترۆنییەوە دەستوەردان لە پرۆسەكە بکات.
ئەوەش بزانە: بەپێی گوتەی كاروان جەلال، جیاوازییەكی دیكەی هەڵبژاردنی ئەمریكا ئەوەیە كە هەر ویلایەتێك كۆمیسیۆنێكی تایبەت بە خۆی هەیە، لە هەندێك لە ویلایەتەكان دەنگدەر پێویستی بە ناسنامەش نییە بیبات بۆ بنكەی دەنگدان، بەڵكو ناوی لە بنكەكە هەیە و ڕاستەوخۆ دەنگ دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک ئافرەتی پێشمەرگە پێشانگەیەکی وێنەییان بۆ کرایەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- بیروڕا
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دیدو تێڕوانینی مەسرور بارزانی لە ئیدارەدانی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆهدار شێخۆ: بەم نزیکانە 12 هەزار پارچە زەویی دیکە لە زاخۆ دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دادوەر لە سەیركردنی دۆسیەی جووتیارانی سەرگەڕان خۆی لادەدات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە زانكۆلاین كارا دەكرێت