ئومێد خۆشناو: ئەو زەوییانەی دابەش دەكرێن لە باشترین شوێنی هەولێرن
- کوردستان
- 7 تشرینی دووەم

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر
ئاڤا نیوز
لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، تیروپشک بۆ سێ هەزار پارچە زەوی كرا بۆ ئەوەی بەسەر سێ هەزار فەرمانبەر دابەش بكرێن.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە، زیاتر لە 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە بڕیارەکە سوودمەند دەبن و تاوەکو ئێستا نزیکەی 12 هەزار وەریانگرتووە، قۆناغ بە قۆناغیش فەرمانبەرانی دیکە وەری دەگرن.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، شوێنی ئەو زەوییانەی لە سنووری هەولێر بەسەر فەرمانبەران دابەش دەكرێن، یەكێكە لە باشترین شوێنەكانی هەولێر كە دەكەوێتە سەر ڕێگای هەولێر - دهۆك و دەكەوێتە سنووری ماستەرپلانی هەمواركراوی هەولێر.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، لەو شوێنە شارێكی مۆدێرن دورست دەكرێت و سەرجەم خزمەتگوزارییەكان دابین دەكرێن، خاڵی گرنگ ئەوەیە زۆر بەئاسانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بەو گەڕەكە دەگات.
زانیاریی زیاتر: بەپێی نەخشەی گەڕەكەكە، شەقامی 30 مەتری و 20 مەتریی تێدایە و كەمترین شەقامی كۆڵانەكانی گەڕەكەكە 12 مەترییە.
ئەوەش بزانە: ئەو سێ هەزار فەرمانبەرەی ئەمڕۆ زەوییان پێدەدرێت، فەرمانبەری وەزارەتەكانی پلاندانان و كارو كاروباری كۆمەڵایەتیی و پەرلەمانی كوردستانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت