
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ژاپۆن
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کۆبوونەوە، هاوکات سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە دۆزی گەلی كوردستان هەرگیز بەرەو پاشەوە ناچێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە 9-11-2024 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە فوتوشی ماتسومۆتو باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كرد، دۆزی کورد و دۆسیاتەتی لەگەڵ ژاپۆن تاوتوێکران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كە بەبۆنەی كۆتاییهاتن بە ئەركەكانی و ماڵئاوایی سەردانی سەرۆک بارزانی كردبوو، پێزانینی بۆ خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان بۆ گەیشتن بە ئازادی هەبوو، هاوکات ڕۆڵی سەرۆک بارزانیی لە قۆناغە جۆراوجۆرەکانی مێژووی خەباتی گەلی كوردستان و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و کوردستان بەرز نرخاند.
ئەمەش بزانە: لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان، کۆڵنەدان و خۆبەدەستەوەنەدانی خەڵكی كوردستان، لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی جەختی لەوەكردەوە، کە دۆزی گەلی كوردستان هەرگیز بەرەو پاشەوە ناچێت و ئەو دەستكەوتانەی كە هەن لە دەرئەنجامی قوربانیدانێكی زۆری گەلی كوردستان هاتۆتە ئاراوە و دیاریی هیچ کەس و لایەنێک نیە.
گۆشەیەکی دیکە: لە بەشێكی دیكەی ئەو دیدارەدا، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیی و دۆستایەتی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ژاپۆن لە بوارە جیاجیاكان كردەوە، بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەی نێوان سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
دوای 55 ساڵ مەسرور بارزانی کێشەی دەیان جووتیاری هەولێر چارەسەر دەکات
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
پێشمەرگە لە دانووستانی ستراتیژیی نێوان ئەمریكا و عێراق بەشدار دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






