مونا قەهوەچی: داواکارین بەگوێرەی کورسی مامەڵە لەگەڵ تورکمانەکان نەکرێت
- کوردستان
- 9 تشرینی دووەم

مونا قەهوەچی، کاندیدی دەرچووی پێکهاتەی تورکمان
ئاڤا نیوز
پێکهاتەی تورکمانەکان داواکارن بەگوێرەی کورسییەکانیان مامەڵەیان لەگەڵ نەکرێت، کاندیدێکی دەرچووی پێکهاتەکەش دەڵێت "پرۆژە و داواکارییەکانمان ئامادەن و چاوەڕوانی سەردانی لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەتین تاوەکو ڕادەستیان بکەین".
وێنە گەورەکە: هەوڵەکان بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی 10ی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەوە گفوگۆی نێوان لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن لەوبارەیەوە بەچڕی دەستپێبکەن.
لێدوانی فەرمی: مونا قەهوەچی، کاندیدی دەرچووی پێکهاتەی تورکمان، بە ئاڤا نیوزی گوت: پرۆژە و داواکارییەکانمان ئامادە کردووە و چاوەڕوانی سەردانی لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتین بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمی ڕادەستیان بکەین.
مونا قەهوەچی گوتیشی: داوا دەکەین بە ژمارەی کورسییەکان مامەڵەمان لەگەڵ نەکرێت، بەشداری کارای تورکمانەکان سیما و کولتووری پێکەوە ژیانی نێوان پێکهاتەکان جوانتر و بەهێزتر دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوشێوەی خولی پێشوو پێکهاتەی تورکمانەکان داوا دەکەن، لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پۆستی یەکێک لە ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان پێ بدرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت