
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی سعودیە دەکات
ئاڤا نیوز
سبەی دووشەممە بەمەبەستی بەشدارییکردن لە کۆبوونەوەی لووتکەی ڕێکخراوی وڵاتانی ئیسلامیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ ئاڵپارسلان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا و هاکان فیدان وەزیری دەرەوە سەردانی سعودیە دەکەن.
بۆچی گرنگە: بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لووتکەی ڕێکخراوی وڵاتانی ئیسلامیی، تاوتوێکردنی گرنگترین پێشهاتەکانی ناوچەکە بە تایبەت هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کە زیاتر لە ساڵێکە بەردەوامە و چەند پرسێكی دیکە، سبەی دووشەممە سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ڕیاز دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڵپارسلان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا بە سی ئێن ئێن تورکی ڕاگەیاند، ''کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی دووشەممە سەردانی سعودیە دەکات بەمەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی ئیسلامی عەرەبی''.
ئەمەش بزانە: ڕێکخراوی وڵاتانی ئیسلامیی یان ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامیی لە ساڵی 1969 لە ڕیاز دامەزراوە و 57 وڵاتی ئیسلامیی تێیدا ئەندامن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد