ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان

شەیری بکە لە:
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

سەرۆکی ئەمریکا ئەو کەسانەی دژایەتی وەرگرتنی باجی گومرگی دەکەن بە گەمژە ناو دەبات و دەڵێت، ئێستا وڵاتێکی دەوڵەمەندین.

وێنە گەورەکە: بە بیانووی نادادپەروەری لە مامەڵەی بازرگانیدا بە بڕیاری ترەمپ ئەمریکا باجی زیادەی گومرگی بەسەر چەندین وڵاتدا سەپاندووە.

بڵاوکراوەی فەرمی: لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڵاوی کردەوە، ئەو کەسانەی دژایەتی وەرگرتنی باجی گومرگی دەکەن گەمژەن، ئێمە بووینەتە وڵاتێکی دەوڵەمەندتر، ئێستا لە جیهاندا زیاتر ڕێزمان لێدەگیرێت، بەهای پشکەکانمان ڕیکۆردییان تۆمارکردووە و هەڵاوسانمان نییە.

وتیشی، تریلیۆنان دۆلارمان دەستکەوتووە و بەمزووانە دەستدەکەین بە دانەوەی قەرزەکانمان و سێکتەری وەبەرهێنانمان ڕیکۆردی شکاندووە و لە تەواوی ناوچەکان کارگەکان دەکەونە کار.

زانیاریی زیاتر: ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد، هەر هاووڵاتیەکی ئەمریکی  بە لایەنی کەمەوە دوو هەزار دۆلاری وەک پاداشت پێدەدرێت، بەڵام ئەو کەسانەی دەوڵەمەندن ئەم پاداشتە نایانگرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ