کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

دیمەنی دەنگدانی هێزە ئەمنییەکان. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، کۆمیسیۆن بە یەکسانی و بێلایەنانە لەگەڵ هەموو کاندیدەکان مامەڵەی کردووە و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەتدا 82% بووە. لە هەرێمی کوردستانیش ڕێژەکە 98% بووە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە، بنکەکانی دەنگدان لە سەرانسەری عێراقدا دەرگاکانیان بەڕووی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەتدا بۆ شەشەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کردەوە.

لێدوانی ڕۆژنامەوانی: عومەر ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کۆی ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت لە عێراقدا لە ملیۆنێک و 100 هەزار کەس تێپەڕیوە.

ژمارەکان وا دەڵێن: سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی هەڵبژاردن ڕایگەیاند، ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەتدا گەیشتووەتە 82%.

لەلایەکی دیکەوە: کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بەمشێوەیە:

ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 98% بوو.

هەولێر؛ 109 هەزار و 508 کەس دەنگیان داوە، ڕێژەی بەشداریکردن 98% بوو.
سلێمانی؛ 106 هەزار و 350 کەس دەنگیان داوە، ڕێژەی بەشداریکردن 98% بوو.
دهۆک؛ 55 هەزار و 411 کەس دەنگیان داوە، ڕێژەی بەشداریکردن 97% بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ