بەقاچاخبردنی دۆلار بۆ دەرەوەی عێراق لە ڕێگەی کڕینی ئەندۆمی ئاشکرا دەبێت
- عێراق
- 10 تشرینی دووەم

گرافیک، بڕوا ئیبراهیم
ئاڤا نیوز
عێراق ساڵی ڕابردوو 64 هەزار تۆن ئەندۆمی بە بڕی زیاتر لە 17 ملیۆن دۆلار هاوردە کردووە. نەبیل مەرسوومی، شارەزای ئابووری دەڵێت، ئەمریکا گومانی هەیە لەو ڕێگەیەوە دۆلار ببرێتە دەرەوەی عێراق.
لێدوانیی فەرمی: نەبیل مەرسوومی، شارەزای ئابووری: "بەپێی داتاکانی دەستەی گشتیی گومرگەکان بۆ ساڵی 2023، عێراق لە دەروازە سنوورییەکان جگە لە هەرێمی کوردستان 64.185 هەزار تۆن ئەندۆمی بە بڕی 17.7 ملیۆن دۆلار هاوردە کردووە کە دەکاتە 23.6 ملیار دینار، ئەو ژمارەیەش 18٪ بە بەراورد بە ساڵی 2022 زیادی کردووە".
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: "ئەگەری هەیە ژمارەکە بۆ زیاتر بەرزبێتەوە و بگاتە 50 ملیۆن دۆلار ، چونکە دوو لەسەر سێی هاوردەکان لە دەستەی گشتی گومرگەکان تۆمار ناکرێن، بەڵکو لە ڕێگەی قاچاخ و دەروازە نایاسایییەکان هاوردە دەکرێن"، نەبیل مەرسوومی وادەڵێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گەورەیی قەبارەی هاوردەکردنی ئەندۆمی بۆ عێراق، بانکی فیدراڵی ئەمریکای تووشی سەرسوڕمان کردووە و گومانی ئەوە دەکات ئایا ئەم هاوردەکردنانە ڕاستەقینەن و ئارەزووی عێراقییەکان بۆ ئەندۆمی دەردەخەن، یان ئامرازێکن بۆ بەقاچاخبردنی دۆلار بۆ دەرەوەی وڵات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






