قەرەباڵغی شەقامەکانی بەغدا
ئاڤا نیوز
ناوەندێکی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، قەرەباڵغی هاتووچۆ لە شەقامەکانی عێراق جگە لەوەی هۆکاری پیسبوونی ژینگەیە، خەڵکیشی تووشی کێشەی دەروونی کردووە، هەموو ئەعسابیان فول ئەبێت.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان لە عێراق زیاتر لە هەشت ملیۆن ئۆتۆمبێل هەیە و لەهەر پێنج کەسێک، یەکێکیان خاوەن ئۆتۆمبێلە، پێشبینیش دەکرێت لە شەش ساڵی داهاتوودا ژمارەکە بگاتە 10 ملیۆن ئۆتۆمبێل.
لێدوانی فەرمی: فازڵ غەراوی، سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، قەرەباڵغی هاتووچۆ لە هەندێک لە شارەکانی عێراق لەکاتەکانی دەوامدا گەیشتووەتە لەسەدا 200%ـی پێوەرە ئاساییەکان، لەوانەش شەقامەکانی بەغدا کە لەکاتی دەوامدا دەتوانێت 300 هەزار ئۆتۆمبێل لەخۆبگرێت، بەڵام لەو کاتانەدا ملیۆنێک ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکانن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی قەرباڵغییەوە 60% ی عێراقییەکانی توشی فشاری دەروونی بوون، بۆیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بەپێویست دەزانرێت گواستنەوەی گشتی چالاکتر بکرێت و ئەو ئۆتۆمبێلانەشی مۆدێلیان پێش ساڵی 2021ـە، هەڵوەشێنرێنەوە و چیتر ڕێگە نەدرێت بەکاربهێنرێن.
لەلایەکی دیکەوە: فازڵ غەراوی، پێشنیاز دەکات ڕێگای بازنەیی خێرا لە هەموو پارێزگاکان دروستبکرێت، شاری نوێ لەدەرەوەی ناوەندی شارە گەورەکان بونیاد بنرێن، هاوکات دووبارە کار بە سیستمی ژمارەی تاک و جوتی ئۆتۆمبێل بۆ هاتنەسەر شەقامەکان بکرێت، بەردەوامی بە دروستکردنی ڕێگا و تونێلی نوێ بدرێت و پارێزگاکانیش بە ڕێگای نێودەوڵەتی و بەگوێرەی پێوەری جیهانی پێکەوە ببەسترێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 5 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
39 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





