کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕێنماییەکانی پەیوەست بە قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری بۆ ڕۆژانی ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە ڕادەگەیێنێت.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی 20-11-2024، پرۆسەی سەرژمێری گشتیی لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەڕێوەبچێت.
لێدوانی فەرمی: عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە ماوەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێریی گشتی دانیشتوان لە ڕۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە چەند ڕێنماییەک هەن پەیوەست بە قەدەغەی هاتوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی و سەرکەوتنی پرۆژەی سەرژمێری گشتی و نیشتەجێبوون و کارئاسانیی هاتووچۆی و کارمەندان و ئەو تیمانەی بۆ ئەم کارە ڕاسپێردراون.
ڕێنماییەکان بەم شێوازەیە:
1- قەدەغەی هاتووچۆ لە شەوی 19 لەسەر 20ی مانگی 11 لە کاتژمێر 12ی شەوەوە دەستپێدەکات، تاوەکو کاتژمێر 12ی شەوی 21 لەسەر 22ی مانگی 11 لەسەرجەم پارێزگاکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەردەوام دەبێت.
2- هاتووچۆی هاووڵاتییان و ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەر سنووردار دەکرێت، لەوکاتەی کە پرۆسەی سەرژمێری دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە لە نێوان پارێزگاکان و قەزا و ناحیەکان، هاوکات لەنێوان گوند و شارەکان و لەنێوان ناحیەو قەزاکان و بە پێچەوانەوە قەدەغە دەبێت، تەنیا بۆ حاڵەتە مرۆییەکان و حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت ئەوەی کە بارودۆخی ئەمنی، سروشتی یان کەشوهەوا دەیسەپێنێت.
3- ئەوانەی کە بە شێوەیەکی فەرمی لە لایەن لایەنە ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئامار لە سەرجەم پارێزگاکان ڕێگە پێدراون، ئەمانەن؛ کارمەندانی سەرژمێری، بەڕێوەبەری گەڕەک و گوندەکان و یاریدەدر و سەرپەرشتیار و چاودێران، فەرمانبەرانی وەزارەتی پلاندانانیش بۆیان هەیە هاتووچۆ بکەن بە مەبستی ڕاپەراندنی کارەکانی سەرژمێری، هاوکات ڕۆژنامەنووسان و میدکاران ئەوانەی لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان یان دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانەوە ڕێگەپێدانیان هەیە، کە هەڵگری باجی تایبەتن لە ڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆ.
ئەوانەی لە بڕیاری قەدەغەی هاتوو بەدەر دەکرێن:
- سەرجەم ئەوانەی ئەرک و ئێشکگریان هەیە لەسەر میلاکی تەندروستی و پزیشکی و بەشە خزمەتگوزارییەکان.
- دامەزراوە و فەرمانگە حکومییەکان ئەوانەی پێویست دەکات لەسەر کارەکانیان بن بەپێی ڕێگەپێدانی فەرمی لەلایەن فەرمانگەکانیانەوە.
- ڕێگە بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکانی ئەمبۆلانس، بەرگری شارستانی، پۆلیسی هاتووچۆ، نەژدە، ئۆتۆمبێلەکانی شارەوانی و خزمەتگوزارییەکان دەدرێت.
- ڕێگە بە کارمەندانی باڵیۆزخانەکان و نێردە دیپلۆماسییەکان و ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






