شێروان دووبەردانی: بەشێک لە لایەنە سیاسیەکانی عێراق و کوردستانیەکان کێشە بۆ هەرێمی کوردستان دروستدەکەن
- کوردستان
- 13 تشرینی دووەم
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەگەر چی کۆسپ و ئاستەنگی زۆر بۆ کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستکرا، بەڵام ئەو کابینەیە بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە سەرجەم سێکتەرەکان پێشکەوتنی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە.
لێدوانی فەرمی: شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەشێک لە هێزە سیاسیەکانی عێراق و هەندێک لایەنی کوردستانی بەردەوام کێشەی بۆ دروست دەکرا، بەڵام ئەو کابینەیە لەسەر دەستی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە سەرجەم سێكتەرەکان پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، وەک "ڕێگاو بان، تەندورستی، دروستکردنی پۆند و ئاوەدانکردنەوە".
شێروان دووبەردانی ئاماژە بەوەش دەکات، "کێشەکانی هەرێمی کوردستان بە سیاسیی کراوە، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی وەک خۆی جیبەجێ ناکرێت، بە تایبەتی لە پرسی مووچەی فەرمانبەران".
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: شێروان دووبەردانی لەبارەی پرسی مووچەوە دەڵێت: ئەگەر لیستی مووچەی بەشێک لە فەرمانبەران کێشەی هەیە یان وەزارەتی دارایی عێراق تێبینی لەسەر هەیە، خۆ دەکرێت مووچەی ئەو مووچەخۆرانە بنێردرێت کە کێشەیان نیە و دواتر چارەسەری ئەوانەی دیکەش بکرێت کە کێشەی تێدا بووە.
لەلایەکی دیکەوە: دووبەردانی ڕایدەگەیەنێت: ئەوەی ئێستا بەغدا دەیکات بەرامبەر بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هیچ بیانوویەک هەڵناگرێت، جگە لە ململانێی سیاسی نەبێت کە مانگانە بە بیانوی جیاواز کێشە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دورستدەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت