
بانكی ناوەندیی عێراق- وێنە: INA
ئاڤا نیوز
پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق ڕەتیدەكاتەوە كێشە لە بوونی نەختینەی دیناری عێراقی لە بانكەكە درووست بووبێت، ئاماژە بەوەشدەكات ڕێوشوێنی نوێ دەگرنەبەر بۆ ئەوەی گەشتیاران دۆلاریان دەستبكەوێت.
لێدوانی فەرمیی: عەلی عەللاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند: ئەوەی دەگوترێت و بڵاوبووەتەوە لەبوونی كێشە لە نەختینەی دیناری عێراقیی دوورە لە ڕاستییەوە، بانكی ناوەندیی بەردەوامە لە ڕێوشوێنەكانی وەرگرتنی داواكاری پەیوەست بە نەختینە هاوشانی وەزارەتی دارایی.
زانیاریی زیاتر: بانكی ناوەندیی ئامڕازی بەدەستهێنانی دۆلار لەلایەن گەشتیارانەوە پەرەپێدەدات لە فڕۆكەخانەكانی عێراق، لەڕێگەی بوونی كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو و بانكەكانەوە.
"شێوازی نوێی بەدەستگەیشتنی دۆلار بۆ گەشتیاران بەمزووانە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و لەڕێگەی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت ، لە فڕۆكەخانە دۆلارەكە دەدرێتە گەشتیاران تا دڵنیا بینەوە دۆلار دەگاتە دەستی گەشتیارە ڕاستەقینەكان". عەلی عەلاق وای گوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران