
کارمەندانی سەرژمێری - وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی دووەم قۆناغی پرۆسەی سەرژمێرییدا، لە ئەمڕۆوە تیمەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق و هەرێمی کوردستان سەردانی ماڵان دەکەن و خێزانەکان لەو بەڵگەنامە فەرمییانە ئاگادار دەکەنەوە کە پێویستە لە ڕۆژانی 20 و 21ـی ئەم مانگەدا ئامادەی بکەن تاوەکو لە سەرژمێرییدا تۆماربکرێن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژانی 20 و 21ـی ئەم مانگە لە عێراق و هەرێمی کوردستان پڕۆسەی سەرژمێریی گشتی دانیشتووان دەکرێت، قۆناغی یەکەمی پڕۆسەکەش کە بریتی بوو لە ژمارەدان لە ماڵ و باڵەخانەکان و دیاریکردنی سنووری جوگرافی هەر بازنەیەکی سەرژمێریی، کۆتایی هاتووە.
لێدوانی فەرمی: عەلی ئەلساعدی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پڕۆسەی سەرژمێریی لە عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، لە ئەمڕۆوە تیمەکانی تایبەت بە سەرژمێریی دەچنە ئەو ناوچانەی کە بۆیان دیاریکراوە و سەردانی خێزانەکان دەکەن بۆ ئەوەی بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ ڕۆژی سەرژمێریی ئامادە بکەن، هاوکات لە بەیانییەوە تا 19ـی مانگ، تیمەکان وردەکاری زانیارییەکان لە خێزانەکان وەردەگرن و تۆماری دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوتەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پڕۆسەی سەرژمێریی، ڕۆژانی 20 و 21ـی مانگ تیمەکان دوایین سەردانی خێزانەکان دەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لەو زانیارییانەی کە لە قۆناغەکانی پێشتردا تۆماریان کردوون و ئەگەر گۆڕانکاری ڕوویدابوو بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بە لەدایکبووان و مردووانەوە، دەستکاری داتاکان دەکرێت و نوێ دەکرێنەوە.
زانیاریی زیاتر: پەیوەست بە قەدەغەی هاتووچۆش، عەلی ئەلساعدی دەڵێت، ڕۆژانی 20 و 21 ئەم مانگە خەڵک ناچار ناکرێت بە مانەوەی لەماڵدا بەڵکو ڕێگری لە هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکان و قەزا و ناحییەکاندا دەکرێت، بەڵام جوڵەی هاووڵاتییان بۆ شتکڕین و دابینکردنی پێداویستییە گرنگەکانیان لە ناوچەکانی خۆیاندا ئاسایی دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 45 خولەک لەمەوپێش
(ئاڤا) لە ناو دڵی سلێمانیدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 290 سکاڵا دژی عەجاج تۆمار کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تیروپشک بۆ لیست و هاوپەیمانیەتییەکان کرا؛ پارتی ژمارە 275ـی بەرکەوت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن دوایین ئاماری هاوپەیمانێتی و حیزب و کاندیدەکان ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەسرە گەورەترین بازرگانی ماددەی هۆشبەر و ژنێکی بیانی دەستگیردەکرێن
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بەهۆی "ڕێگریی سیاسییەوە" نەتوانراوە گۆڕانکاریی وەزاریی بکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای وەبەرهێنانی عێراقی لە ئێران زیاتر لە یەک ملیار دۆلارە