ئاڤا نیوز
خانمە هونەرمەند، چۆپی فەتاح لەمیانی بەشداریکردنی لە هەواڵە هونەرییەکانی ئاڤا میدیا، باسی بەشێک لە کار و بەرنامە و ژیانی هونەری خۆی کرد، وادەی بڵاوکردنەوەی نوێترین بەرهەمی ئاشکرا کرد.
وێنە گەورەکە: چۆپی فەتاح نوێترین بەرهەمی بەناوی 'چۆپی-سوڵتان' بڵاوکرایەوە، لەلایەن هەوادارانییەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.
لێدوانی فەرمی: چۆپی فەتاح، خانمە هونەرمەندی دیاری کوردستان، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: خۆشحاڵم کە بەرهەمەکەم چووەتە نێو خەڵک و کۆمێنتی جوانم لەلایەن هەوادارانمەوە بۆ هاتووە، بەرهەمەکە ئاواز و هۆنراوەکەی شامل برفکانییە و ڕیزبەندییەکەی سیداد قەدرییە.
ئەو خانمە هونەرمەندە سەبارەت بە ڕاگرتنی هاوسەنگی لە نێوان ژیانی تایبەت و دایکایەتی و کاری هونەری و بازرگانییەکەی، باس لەوە دەکات، کە ئەوەی ئەوی ڕاگرتووە خواردنەوەی قاوە و کەمخەوییە.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە کارە بازرگانییەکەی ئاماژەی بەوەدا، زیاتر کارەکانی لەگەڵ ئافرەتە و نزیکەی 100 ئافرەت و دوو پیاو کاری لەگەڵ دەکەن، گوتیشی "هیچ پیاوێکی بەرگدوور لە کارەکەمان وەرناگرین، بۆ ئەوەی بەرگدوورە ئافرەتەکان لە کارەکانیان ئاسوودەبن".
زانیاریی زیاتر: چۆپی فەتاح ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و دایکی دوو کچە بەناوەکانی لیڤیا و لیانا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چۆپی ئێستا بەرهەمێکی نوێی هەیە و لە 2-2-2025 بڵاوی دەکاتەوە، وەک خۆی دەڵێت 'بەرهەمەکەی زۆر تایبەتە'.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کولتوور
- 6 تشرینی دووەم
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 1 تشرینی دووەم
گەورەترین مۆزەخانە لە وڵاتی میسر کرایەوە





