
ژمارەی دانیشتووان لەسەر شێوەی نەخشەی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەو سەرژمێرییەی بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، ناوچە و پارێزگا "پەراوێزخراوەکان" ئاشکرا دەکات و وەک چاودێرانیش دەڵێن، پێدەچێت گۆڕانکاری سیاسیش بەدوای خۆیدا بهێنێت.
لێدوانی فەرمی: غالب دەعمی، چاودێری سیاسی عێراقی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئێستا هەندێک ناوچە و شار هەن کە لەڕووی خزمەتگوزارییەوە پەراوێزخراون و هەندێک ناوچەش مافی زیاتریان لەوانی دیکە پێدراوە، بەتایبەت لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق ئەو بابەتە زیاتر هەستی پێدەکرێت، بۆیە سەرژمێریی جگە لەوەی ئەو بابەتە ڕاستدەکاتەوە، هاوکات بەهۆیەوە گۆڕانکاری لە کورسییەکانی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا دەکرێت.
بەوتەی ئەو چاودێرە، دوای سەرژمێریی قەبارەی پێکهاتەکانی عێراق و نوێنەرایەتی ڕاستەقینەیان دەردەکەوێت، هاوکات بەهۆیەوە حکومەت زانیاری تەواوی لەسەر ژمارەی گەنجان، بێکاران، ڕێژەی هەژاری، کەمی خزمەتگوزارییەکان، لەوانەش بنکەی تەندروستی، کارەبا، قوتابخانە و ئامێرە کارەباییەکان لەهەر ماڵێکدا لەبەردەستدەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەحمەد یاسری، سەرۆکی ناوەندی عەرەبی بۆ توێژینەوەی ستراتیژیی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پرۆسەی سەرژمێریی هاوشێوەی پەسەندکردنی دەستوور لە ساڵی 2005دا، سەرکەوتنی پەیوەستە بە کاری وەزارەتەکان و حکومەت و قبوڵکردنی ئەنجامەکانی لەلایەن عێراقییەکانەوە.
وتیشی، لەناوچەکانی سنووری ماددەی 140 جۆرێک لە لێکتێگەیشتن بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی سەرژمێریی هەیە، جەختیش دەکاتەوە کە سەرژمێریی کاریگەری ئەرێنی لەسەر دۆخی سیاسی و ئابووری وڵات دەبێت و لەبارەی دۆخی کۆمەڵایەتی و کلتوریی کۆمەڵگەی عێراقی بەرچاوڕوونی زیاتر دەخاتە بەردەم بڕیار بەدەستدانی وڵات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 4 خولەک لەمەوپێش
سێ ڕۆژە ئاگرەکەی سیدەکان کۆنترۆل نەکراوە
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن سەرۆکی پارتێک لە هەڵبژاردنەکان دوور دەخاتەوە
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
موراد قەرەیلان: داواکاریی چەکدانانی هەسەدە لۆژیکی نییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
9 ئاب
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
9 ئاب
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
9 ئاب
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 ئاب
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن سەرۆکی پارتێک لە هەڵبژاردنەکان دوور دەخاتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن هۆشدارییەک دەداتە حیزب و کاندیدەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق پڕۆسەی دەنگدانی ئەزموونی دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
د.شاخەوان عەبدوڵڵا: ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا جێبەجێ دەکرێت
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئافرەتێک پۆستێکی باڵا لە دادگای فیدڕاڵی وەردەگرێت