
پارە و پێشمەرگە، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پێشمەرگە خزمەتگوزاریی بیمەی تەندروستی بۆ پێشمەرگەکانی دابین دەکات، لە ڕێگەیەوە هاوکاریی پێشکەشی ئەو پێشمەرگانە دەکرێت کە پێویستییان بە چارەسەری نەخۆشی و نەشتەرگەری هەیە.
وێنە گەورەکە: لەڕێگەی خزمەتگوزارییەکەوە، بیمەی تەندروستی پێشکەش بەو پێشمەرگانە دەکرێت کە پێویستییان بە چارەسەر و نەشتەرگەری هەیە لە نەخۆشخانە حکومی و تایبەتەکان، هاوکات 70%ـی خەرجی بۆ ئەو پێشمەرگانە دەگەڕێندرێتەوە کە ڕێگەپێدانی پێشوەختەی هەبێت، ئەو پێشمەرگانەی کە ڕێگەپێدانیان نییە، لیژنەیەکی پزیشکی بەدواداچوونیان بۆ دەكات و تاوەکو 25%ی خەرجی چارەسەرەکەیان وەردەگرنەوە، ئەوانەشی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، دەتوانن چارەسەریی وەربگرن.
لێدوانی فەرمی: د. ڕەزا ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتیی کاروباری پزیشکیی گشتیی پێشمەرگە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، نزیکەی شەش مانگە خزمەتگوزارییەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەردەوام پێشمەرگەکان لەڕێگەی ڕاپۆرتە پزیشکییەکانیانەوە داواکاری پێشکەش دەکەن، بۆ گەڕاندنەوەی خەرجی چارەسەری و نەشتەرگەرییەکانیان لە نەخۆشخانە حکومی و تایبەتەکان.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتیی کاروباری پزیشکیی گشتیی پێشمەرگە، ژمارەی پێشمەرگە سوودمەندبووەکان و گوژمەی ئەو پارەیەش بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات کە گەڕێندراوەتەوە، بە گوتەی د. ڕەزا ئیسماعیل، 208 پێشمەرگە خەرجییەکانیان بۆ گەڕاوەتەوە و گوژمەی گشتیی پارەکەش زیاترە لە 147 ملیۆن دینار، هاوکات تەنیا ئەو پێشمەرگانە لێی سوودمەند دەبن کە لە چوارچێوەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگەن.
گۆشەیەکی دیکە: خزمەتگوزارییەکە بۆ خزمەتی هێزەكانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانە، لە داهاتووشدا خزمەتگوزارییەکە فراوانتر دەکرێت و جگە لە خودی پێشمەرگەكە، خێزانەکەشی دەتوانن سوود لەو خزمەتگوزارییە وەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






