ئاڤا نیوز
ماوەی سێ ڕۆژە پرۆسەی سەرژمێری لە هەرێمی کوردسان و عێراق دەستیپێکردووە و بریکاری وەزارەتی پلاندان دەڵیت: ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات دەژین، بەشێک نابن لەو سەرژمێرییە.
وینە گەرەکە: پرۆسەی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوامە، هاوکات ئەو کەسانە سەرژمێریی ناکرێن کە لە دەرەوەی وڵات دەژین، لەلایەکی دیکەوە ئەوانەی بە مەبەستی گەشتکردن چوونەتە دەرەوەی وڵات، دەتوانرێت تۆمار بکرێن.
لێدوانی فەرمی: سیروان محەممەد، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: سەرژمێریی بۆ ئەو ئەوانە ناکرێت کە لە دەرەوەی وڵات دەژین و ناگەڕێنەوە، چونکە سەرژمێریی تەنیا لە چوارچێوەی سنووری عێراق ئەنجام دەدەرێت، هاوکات ئەگەر کەسێکی خێزانەکە لێرە بێت و ئەوانی دیکە لە دەرەوەی وڵات بن، ئەوا دەتوانێت داوا لە بژمێرەکە بکات لەڕێگەی کارتی نیشتمانیانەوە یان کۆپیەکی کارتەکە، تۆمار بکرێن.
ئەمەش بزانە: بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بە گرنگیی سەرژمێری دەکات و دەڵێت: 77 پرسیار لە هەر خێزانێک دەکرێن و گرنگی ئەو پرسیارانەش لەوە دایە کە یەکەمجارە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرژمێریدا بەشدار دەبێت، پرسیارەکان سەیرن نین و بەپیی ستانداردی جیهانی دانراون، پرسیارەکان باسی باری کەسی، خویندن، تەندروستی، کارکردن و کەلوپەلەکانی ماڵەوە دەکات، ئەمەش بۆ تێگەیشتنە لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عیراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرژمێریدا 18 جۆر كەلوپەل لەنێو ماڵان دیاریکراون کە پرسیاریان لەبارەوە بکرێت، ئەوانیش بریتین لە: ئۆتۆمبێل، ماتۆرسکیل، سەلاجە، موجەمیدە، مایکرۆ، موبەڕیدە، جلشۆر، قاپشۆر، سپلێت، مۆلیدەی کارەبایی، تەلەڤزیۆن، بۆیلەر، گسكی كارەبایی، كۆمپیوتەر، مۆبایلی زیرەك، ئایپاد، ئینتەرنێت و کەلوپەلی دیکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەکاتی نەشتەرگەریدا چەند کەلوپەلێک لە سکی نەخۆشێکدا جێدەهێڵدرێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ خەڵکی باداوە بەدەست زبڵ و خاشاکی چەند گەڕێکی دیکەوە دەناڵێنن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان بەرەو سعوودیە بەڕێ دەكەون
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک پڕۆژە لە دهۆک دەچێتە بواری جێبەجێکردن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانییەک لە چاکسازی گەورانی دهۆک هەڵدێت