ڕاوێژکارێکی سوودانی: ئیسرائیل بەدوای پاساوێک دەگەڕێت بۆ لێدان لە عێراق
- عێراق
- 19 تشرینی دووەم

دیمەنی سەبهان مەلا جیهاد، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، و لۆگۆی هەر یەک لە عەسائیب ئەهلی حەق، کەتائیبی حیزبوڵڵا، ڕێکخراوی بەدر، بزووتنەوەی حیزبوڵڵا نوجەبا، ئەنساروڵڵای ئەوفیاء و کەتائیبی سەیدولشوهەد. گرافیک - ئاڤا
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری کاروباری سیاسیی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، سکاڵای ئیسرائیل دژی عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، پاساوێکە بۆ لێدان لە عێراق.
وێنە گەورەکە: ئیسرائیل نامەیەک بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنێرێت بۆ یەکەمجار ناوی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەهێنێت و تۆمەتباریان دەکات بەوەی هێرشی کوشندەیان دژی ئیسرائیل ئەنجامداوە و بوونەتە هۆی کوژرانی سەربازەکانی.

دیمەنی نووسراوەکەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش
لێدوانی فەرمی: سەبهان مەلا جیهاد، ڕاوێژکاری کاروباری سیاسیی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی سکاڵاکەی ئیسرائیل بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئیسرائیل لە ڕێگەی ئەم سکاڵایەوە دەیەوێت ئەو بیانووە بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نیشان بدات کە لە عێراقەوە هێرشی دەکرێتە سەری و لەو ڕێگەیەوە هێرش بکاتە سەر عێراق.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سەبهان مەلا جیهاد ئیسرائیل دەیەوێت بیانووی مافی وەڵامدانەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی گرووپە چەکدارەکانی عێراق نیشان بدات، بۆیە سکاڵای تۆمارکردووە بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاگاداری ئەوە بێت، دەیەوێت پاساوێکی بۆ لێدان لە عێراق هەبێت.
ڕاوێژکارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێیوایە، تەنانەت ئەگەر پاساوێکیش نەبێت، ئیسرائیل پاساو دروست دەکات بۆ ئەوەی دەستدرێژی بکاتە سەر عێراق و بە دڵنیاییشەوە "حکومەتی عێراق هەڵوێست و ڕێککارەکانی دەبێت لەم ڕووەوە".
باکگراوند: جەدعوون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، هەر یەکە لە عەسائیب ئەهلی حەق، کەتائیبی حیزبوڵڵا، ڕێکخراوی بەدر، بزووتنەوەی حیزبوڵڵا نوجەبا، ئەنساروڵڵای ئەوفیاء و کەتائیبی سەیدولشوهەدای تۆمەتبار کردووە بە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل و دەڵێت: "سەرجەم ئەو هێزانە سەر بە حەشدی شەعبین و لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەپێی ڕێنماییەکانی ئێران پاڵپشتی دەکرێن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






