
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامێکی سلێمانی بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە، وێنە سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بۆ ئەوەی پرۆسەی سەرژمێری بە ڕێكوپێكی و بێ گرفت بەڕێوەبچێت، دوای كاتژمێری 12ی ئەمشەو كە دەكاتە بەرەبەیانی ڕۆژی 20 مانگ، قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و جوڵەی ئۆتۆمبێل و هاونیشتمانیان سنووردار دەبێت و تاوەكو کاتژمێر (12:00)ی شەوی 21 لەسەر 22ی11 بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەستیپێکردووە، تیمەكانی ئامار و سەرژمێری لە 20 و 21ـی مانگ سەردانی ماڵان دەكەن و فۆرمێكی تایبەت پڕدەكەنەوە کە چەندین پرسیاری جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، یەکەمجاریشە لە عێراق و هەرێمی کوردستان سەرژمێری دانیشتووان بەشێوەی ئۆنڵاین و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووەوە دەکرێت.
لەم دووڕۆژەش زۆرینەی بازاڕ و شوێنە گشتییەكانیش دادەخرێت، ئەمە بۆ ئەوەیە كە ئەم دوو ڕۆژە هەمووان بۆخۆیان لەماڵەكانی خۆیان دابنیشن و چاوەڕوانی بژمێرەكان بكەن بۆ ئەوەی لە تەقەی دەرگا بدا و دەست بە پرسیاركردن بكات لێیان.
لێدوانی فەرمی: ماجد سەیدساڵح، جێگری پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، بەشێك لەوانەی حەزیان لە یاساشكێنییە دەڵێن بە ئارەزووی خۆمان بە ئۆتۆمبێل دەگەڕێین و هیچ سزایەك نادرێین، ئەم قەدەغەیە تەنیا قسەیە، بەڵام ڕاستییەكە ئەوەیە كە لەو دوو ڕۆژە چەندین خاڵی پشكنین لە شار و شارۆچكەكان دادەنرێن، هەر کەسێک سەرپێچی بکات و پابەندی ڕیککارەکان نەبێت، بەپێی یاسا دەدرێتە دادگە و سزای دارایی دەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەم بڕیارە ئێشكگری فەرمانگەكان و هێزە ئەمنییەكان و ڕاگەیاندنکاران و ئەو كەسانە ناگرێتەوە كە پرۆسەی سەرژمێرییەكە ئەنجام دەدەن.
لایەنە ئەرێنییەکان: ئەم دوو ڕۆژە كەش و دۆخی شەقام و كۆڵانەكان ئەگەرچی وەك هی سەردەمی كۆڕۆناش نەبێت نزیك دەبێت لەو، شار خامۆش دەبێت و تاك تاكە ئۆتۆمبێل دەبینین کە ئەمەش دەبێتە هۆی پاکبوونەوەی ئاسمان لە دووکەڵی پیسی کارگە و ئۆتۆمبێلەکان، بەپێچەوانەوە كۆڵانەكان قەرەباڵغ دەبن و پڕ دەبن لە بژمێرەكان و خەڵكی گەڕەك.
ئەوەش بزانە: هەلی تۆماركردن ناو و زانیاریی بۆ هەر خێزانێك تاوەكو كاتژمێر 12ی شەوی 21ی مانگە دوای ئەوە فۆرمى تۆمارى خێزان دادهخرێت وهيچ خێزان و ناوێكی دیكە تۆمار ناكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 42 خولەک لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت