
وێنەی تۆمەتبارەکە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند كە شەوی ڕابردوو لە شەقامی 60 مەتریی شاری هەولێر بە هەڕەمەكی تەقەیان كردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ز. ح. و) و (ع. س. م) دەستگیر كران كە شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی 20-11-2024 بەشێوەیەکی هەڕەمەکی لەنێو شاری هەولێر لەسەر شەقامی 60 مەتری تەقەیان کردبوو.
لەلایەكی دیكەوە: پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە داوە كە دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەرکەوتووە کە ئەو دوو تۆمەتبارە لەناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تاکسی) بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و نابەرپرسیارانە لەسەر شەقامی 60 مەتری تەقەیان کردووە و گوللەیەک بەر پەنجەرەی یەکێک لە تاوەرەکانی نیشتەجێبوون کەوتووە، بۆیە پاش وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتبارەكان دەستگیر کران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و درانە دادگا.
زانیاریی زیاتر: پۆلیسی هەولێر جەخت دەکاتەوە کە هەر کەسێک لە شاری هەولێر بیەوێت ئارامیی شار تێکبدات و ئاژاوە بنێتەوە، دەدرێتە دادگا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو ڕۆژدا 12 هەزار کەس بە شێوەی ئەلیكترۆنی ناویان بۆ حەج تۆمار کردووە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید لە سلێمانی دەستگیرکرا