هونەرمەندان بە چاوی پڕ فرمێسکەوە ماڵاوایی لە 'زاهیر عەبدوڵڵا' دەکەن
- کولتوور
- 24 تشرینی دووەم
هونەرمەندان (ئیبراهیم حەکیم - ئەیام ئەکرەم - حاجی جادر - کارۆخ ئیبراهیم حەکیم)
ئاڤا نیوز
هونەرمەندان و خەڵکی کوردستان بە کۆچی دوایی هونەرمەند "زاهیر عەبدوڵڵا" خەمگینن و هاوسۆزی خۆیان بۆ خانەوادەکەی دەردەبڕن.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ 23-11-2024، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە هونەرمەندی ناسراو و دیاری کوردستان "زاهیر عەبدوڵڵا" کۆچی دوایی کرد.
پەیامی هونەرمەندانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی زاهیر عەبدوڵڵا
ئەیام ئەکرەم، هونەرمەندی بواری شانۆ و دراما کە بە "شەمۆ" ناسراوە، بە چاوی پڕ فرمێسکەوە تەرمی "زاهیر عەبدوڵڵا" ماچ دەکات، بۆ ئاڤا گوتی: جوانترین یادەوەریم لەگەڵ ئەم پیاوە جوانە هەیە، بەگشتیی هاندەرێکی باشی هونەرمەندان و خەڵک بوو.
کاروخ ئیبراهیم، دەرهێنەری فیلم و شانۆ، بە ئاڤا نیوزی گوت: کەسێک بوو بەردەوام ڕاوێژم پێدەکرد، کۆچی دوایی بۆشاییەکی گەورە دروست دەکات.
ئیبراهیم حەکیم، هونەرمەندی بوای شانۆ و دراما، بە دەم گریانەوە بۆ ئاڤا نیوز دەڵێت: وردە وردە هونەرمەندە دێرینەکان نامێنن، پێش حەوت ڕۆژ سەردانی زاهیرم کرد و نەیدەناسیمەوە، ئەوەش توشی شۆکی کردم.
حاجی جادر، هونەرمەندی بواری کۆمێدیا لەبارەی کۆچی دوایی هونەرمەند "زاهیر عەبدوڵڵا" دەڵێت، ئەو جوانترین قوتابخانەی لە هەولێر جێهێشت بۆ هەموو کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زاهیر عەبدوڵڵا خەڵکی هەولێرە و لە خێزانێکی هونەری و نیشتمانپەروەرە، هاوکات نزیکەی 50 ساڵە لە بواری شانۆ و دراما کاری کردووە، یەکێکە لە هونەرمەندە خۆشەویستەکانی باشووری کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- کولتوور
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
میران عەلی بە ژیریی دەستکرد بەرهەمێکی نوێی لەگەڵ ئەردەڵان بەکر بڵاو کردەوە