
باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
دوای تەواوبوونی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، پەرلەمانی عێراق لەم هەفتەیە دەست بە دانیشتنەکانی دەکاتەوە و بەگوتەی پەرلەمانتارێکیش بە ئەگەری زۆرەوە ڕۆژی دووشەممە پەرلەمان کۆدەبێتەوە، تاوەکو ئێستاش لایەنە سیاسییەکان هیچ ڕیککەوتنێکی پێشوەختەیان نیە لەسەر ئەو بابەتە.
لێدوانی فەرمی: جەواد ئەلیاسری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەم هەفتەیە دا کاتی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی دیاری دەکات، بەڵام دانیشتنەکە هیچ کام لە یاساکانی کە کێشەیان لەسەرە تاوتوێ ناکات چونکە ڕێککەوتنی پێشوەختە نییە.
زانیاریی زیاتر: ئەلیاسری ڕوونیشیکردەوە: یەکلاکردنەوەی یاساکانی مشتومڕ لەسەرەکان پێویستیی بە چەندین کۆبوونەوەی سیاسیی بەرفراوان هەیە و لەم کاتەدا کەشەکە لەبار نییە، ئەگەری هەیە پرسەکە درێژە بکێشێت بۆ دوای پشووی یاسادانان واتە بۆ ساڵی نوێ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەرلەمانی عێراق هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند, کە ئەم هەفتەیە دانیشتنەکانی پەرلەمان دەستپێدەکات ئەوەش دوای تەواوبوونی سەرژمێریی دانیشتووان، پێشتریش سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە 7-11-2024 درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانانی بۆ مانگێک درێژ کردەوە ئ کە لە ١٩ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لەبارەی ستەم بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






