ئاڤا نیوز
سەرۆکی بۆردی دیاریکردنی وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، دادگەی فیدراڵی عێراق لەژێر فشاردا بڕیاری دەرکردووە کە زیانێکی زۆری بە پێکهاتەکان گەیاندووە، بۆیە پێویستە هەندێک پرس لەنێوخۆی هەرێم چارەسەر بکرێن.
وێنە گەورەکە: دوای 15 جار دادبینی و دواخستن، دادگەی فیدراڵی عێراق پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی یەکلاکردەوە و کۆتایی بە کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانی کوردستان هێنا ئەمەش لایەنەکانی نیگەران کردووە.
لێدوانی فەرمیی: د. بەشیر حەداد، سەرۆکی بۆردی دیاریکردنی وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئاڤا نیوز گوتی: دادگەی فیدراڵی کەوتە ژێر هەندێک فشاری سیاسییەوە، بۆیە بڕیارەکەی ئەوەندەی سیاسییە، ئەوەندە یاسایی و دەستووری نییە.
زانیاريی زیاتر: لە عورفی دادگە و دادبینی دا بەشێوەیەکە، هەر پرسێک بخرێتە پێش دادگە بڕیار لەسەری دەدات، بەڵام دادگەی فیدراڵی بڕیاری لەبارەی چەند پرسێکی زیادکراودا بوو.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: "پێویستە ئەم بابەتە لەلایەنێکی سیاسییەوە چارەسەر بکرێت و هەندێک بابەتیش هەن پێویستە لەنێوخۆدا هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێن پێش ئەوەی ببرێنە لای دادگە و بڕیارێک لەبارەیەوە بدرێت کە زیانی هەبێت بۆ هەمووان" د. بەشیر حەداد دووپاتی کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت