ڕۆمانێکی بەختیار عەلی وەک باشترین 100 کتێبی سەدەی 21 دەستنیشان دەکرێ
- کولتوور
- 24 تشرینی دووەم
بەگی کتێبی "دواهەمین هەناری دونیا"ی بەختیار عەلی - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
یەکێک لە ڕۆژنامە بەناوبانگەکانی سویسرا ڕۆمانی "دواهەمین هەناری دونیا"ی بەختیار عەلی لە ڕیزبەندی باشترین 100 کتێبی سەدەی 21 داناوە.
وێنە گەورەکە: بەختیار عەلی، یەکێکە لە ڕۆماننوسە بەناودەنگەکانی ئەدەبیاتی کوردی و زۆربەی ڕۆمانەکانی بە ژانری ڕیالیزمی سیحری نووسیوە و خاوەنی 13 ڕۆمان و هەشت دیوانی شیعری و 16 کتێبی فیکریە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لاپەڕەی فەرمی بەختیار عەلی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەمەی بڵاوکردوەتەوە " ئەمڕۆ ڕۆژنامەی نیو زیورخیشەر تزایتونگ NZZ ، بە بۆنەی نزیکبوونەوەمان لە تێپەڕاندنی چارەکە سەدەیەک لە سەدەی بیست و یەک، لیستی باشترین 100 سەد کتێبی سەدەی 21 ی لە بوارەکانی ئەدەبیات و مەعریفەدا بڵاوکردەوە، شانازییەکی گەورەی ئێمەیە، بڵێین "دواهەمین هەناری دونیا" لە ناو سەدان هەزار کتێب و دەیان هەزار نوسەری دونیادا، شوێنی خۆی لە ناو سەد باشترین کتێبی سەدەی بیست و یەکی دونیادا کردۆتەوە".
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا میدیا لە لاپەڕەی ڕۆژنامەی "نیو زیورخیشەر تزایتونگ NZZ" بەدواداچوونی بۆ ڕیزبەندی کتێبەکان کردووە، کتێبی "دواهەمین هەناری دونیا" لە ڕیزبەندی 80-ی باشترینی ئەو 100 کتێبانەیە کە ڕۆژنامەکە دیاریکردووە.
ئەمەش بزانە: ڕۆژنامەی "نیو زیورخیشەر تزایتونگ" لە ساڵی 1780-ەوە لە سویسرا دەردەچێت و بە یەکێک لە ڕۆژنامە کۆنەکانی جیهان هەژمار دەکرێت.
باکگراوند: ڕۆمانی "دواهەمین هەناری دونیا" سێیەم ڕۆمانی بەختیار عەلییە و لە ساڵی 2002 بڵاوکراوەتەوە و تا ئێستا بۆ سەر زمانەکانی "ئەڵمانی، فارسی، عەرەبی، تورکی، ئیتالی، فەرەنسی، ئینگلیزی" وەرگێڕدراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێرشی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- کولتوور
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
- کولتوور
- 5 حوزەیران
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
- کولتوور
- 3 حوزەیران
قەرەنی جەمیل کۆچی دوایی کرد