ئامارەکانی هەڵمەتی 16 ڕۆژ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان
- کوردستان
- 28 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
ساڵانە بۆماوەی 16 ڕۆژ لە سەرانسەری جیهان، هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوە و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و کچان ڕادەگەیێنرێت، ئامارەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن: ڕێژەی توندوتیژی لە هەرێمی کوردستان کەم بۆتەوە و متمانەش بەو هێڵە گەرمەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دایناوە زیادی کردووە.
ژمارەکان وادەڵێن: لە یازدە مانگی ساڵی 2023، نزیکەی 11 هەزار کەیسی توندوتیژی ئافرەتان و کچان پەیوەندیان بەهێڵی گەرمەوە کردووە بۆ بەهاناوەچوون، ئەمە بە بەراورد بە یازدە مانگی ئەمساڵ کە نزیکەی 12 هەزار کەیس پەیوەندیان بەهێڵە گەرمەکەوە کردووە ئەمەش ئەوە دەردەخات لەمساڵدا بە بەراورد بە پار ساڵ سەدا 10 پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرم لە لایەن ئافرەت و کچانەوە زیادیکردووە.
زانیاریی زیاتر: بەڕێژەی سەدا 20 توندوتیژی لەدژی ئافرەتان و کچان کەم بۆتەوە.
ئەمەش بزانە: هێڵی گەرم ( 119 ) لە هەرێمی کوردستان وەک هێڵێكی فریاكەوتن و بەتەنگەوەچوونی كێشە و توندوتیژییە خێزانییەكان دروستکراوە.
لەلایەکی دیکە: بەپێی هەڵسەنگاندەکانی سکرتارییەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، لەمساڵدا لە پارێزگای هەولێر 58 کەیس، لەهەریەکە پارێزگاکانی دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجەش 36 کەیسی توندوتیژی جیاواز دژ بە ئافرەتان و کچان پەیوەندیان پێوەکردوون و تۆمارکراون
بابەتە ستراتیژییەکان: ئامانج لەو هەڵمەتە 16 ڕۆژیەی ساڵانە لە جیهاندا ڕێکدەخرێت کەمکردنەوەی ڕێژەی توندوتیژییە دژ بە ئافرەتان و کچان، بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی هەر کەسێک توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان و کچان بکات ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە، تاوانبارانی کوشتنی ئافرەت و کچانیش لێبوردنی گشتی نایانگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن





