ئاڤا نیوز
وا بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا حکومەتی فیدڕاڵ 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت بەهۆیەشەوە نرخی نەوتی سپی لەبازاڕەکان دادەبەزێت و جێگیر دەبێت.
لەلایەکی دیکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ دەستی بە دابەشکردنی زیاتر لە 260 ملیۆن لیتر نەوت سپی کرد بەسەر نزیکەی 1 ملیۆن و 300 هەزار خێزان، تاوەکو ئێستاش سێبەشی ئەو بڕە دابەش کراوە و تەنها بەشێکی کەمی ماوە کە لەماوەیەکی نزیکدا تەواو دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دەڵێت: بەغدا زوڵم لە هەرێمی کوردستان دەکات کە بڕی پێویستی نەوت نانێرێت، ئەمە بەبەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی عێڕاق کە ساڵانە چەند جارێک نەوت بەسەر هاونیشتمانیان دابەش دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بڕە نەوتەی کە وابڕیارە بینێردرێت، 32% بۆ پارێزگای هەولێر، 18% بۆ پارێزگای دهۆک، 50% بۆ هەر یەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت.
کاریگەری و لێکەوتەکان: دوای دابەشکردنی نەوتی سپی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، و هەواڵی ناردنی نەوت لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا هاونیشتمانیان کەمتر پێویستیان بەكڕینی نەوتە لە بازاڕەکان، ئەمەش وایکردوە نرخی نەوت تاڕادەیەکی باش نزم ببێتەوە و بە جێگیری بمێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت